كرماشان/ بانگهێشتی كەم وێنەی رۆژنامەنووسانی كورد لەماوەی دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی یازدەیەمدا

١٣٩٣/٠٥/١٢ - ٠٣-٠٨-٢٠١٤ - ١٣:٥٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٦٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كرماشان/ بانگهێشتی كەم وێنەی رۆژنامەنووسانی كورد لەماوەی دەسەڵاتداریەتی دەوڵەتی یازدەیەمدائاژانسی كوردپا: ناوەندە ئەمنیەتی- قەزاییەكانی حكوومەتی ئێسلامیی ئێران لەكرماشان لە بەرەبەری یەك ساڵەی بە دەسەڵات گەیشتنی دەوڵەتی تەدبیر و ئومیدی حەسەن رۆحانیدا،ژمارەیەك هاووڵاتیی (لایەنگرانی ستادی دەوڵەتی)‌یان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا كردوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لقی ٣‌ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی كرماشان، ئەمڕۆ ١٢‌ی گەلاوێژ، دوو رۆژنامەنوسی كوردیان بەناوەكانی عەلی محەممەد ئیسلامپوور و فەرزاد پوورمورادی بانگهێشت كردووە.

21233.jpg
عەلی محەممەد ئیسلامپوور و فەرزاد پوورمورادی
ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە ئەركی سەرنووسەری بڵاڤۆكی " نەوای وەقت" و سایتی " كرماشان پۆست"‌یان لە ئەستۆیە و دەبێ‌لە رۆژەكانی سێ‌شەممە و چوارشەممە ئەم حەفتەیە خۆیان بە بنكەی پۆلیسی " فەتا" بناسێنن.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بەهەواڵنیری كوردپای لەكرماشان راگەیاندووە، رۆژی رابردووش ئەمیر ساڵحی دەبیری حیزبی " مردمسالاری" و بەڕێوەبەری ماڵپەری ئەو حیزبە لەئوستانی كرماشان، بۆ ماوەیەكی كاتی لەدەستبەسەریدا بووە.

ئەمیر ساڵحی بە هۆی سكاڵەی ئیدارەی گشتیی جیهادی كەشاوەرزی ئوستان دادگایی كراوە و دواتر بە دانانی وەسیقە ئازاد كراوە.

21232.jpg
ئازەرمی جێگری سیاسیی ئوستانداریی كرماشان
شەپۆلی بەربڵاوی فشار بۆ سەر رۆژنامەنووسانی كورد لەشاری كرماشان بە داخستن و فیلتەر كردنی سایتی "حیزبی تەوسەعە" و هەڕەشەكانی ئازەرمی جێگری سیاسیی ئوستانداریی كرماشان لە وێب‌نووس و رۆژنامەنووسان، قۆناغێكی تازەی بەخۆیەوە بینیوە.

سەرچاوەكە باسی لە بانگهێشت كردنی ئیسفەندیار نیری بەڕێوەبەری وێبلاگی ئەدەب و ئاینە بۆ دادگا كردووە و ئەوەشی خستۆتە ڕوو، سەرجەم ئەو فشار و بانگهێشت كردنانە لەلایەن لقی ٣‌ی دادسەرای گشتی و ئینقلابی كرماشانەوە ئەنجام دراوە.

21234.jpg
ئەمیر ساڵحی و ئیسفەندیار نیری
لەدرێژەدا هەواڵنێری كوردپا وتیشی: موحسێن چەنانی بەرپرسی بنكەی و ستادی د. عارف لەگەڵ سكاڵەی ئیدارەی میرات فەرهەنگی ئەستان بەرەوڕوو بۆتەوە و لەحاڵی حازردا خۆی بەدەستەوە نەداوە.

شەپۆلی بانگهێشت و فشارەكان لەكرماشان لەو ماوەیەدا، بە بەراورد لەگەڵ دەوڵەتی نۆیەم، دەیەم و تەنانەت رووداوەكانی ٨٨‌یش بێ‌وێنە بووە.

21235.jpg
موحسێن چەنانی بەرپرسی بنكەی و ستادی د. عارف
لەماوەی چەند مانگی رابردوودا بەشێك لەهاووڵاتییانی كورد لەئوستانی كرماشان لە كار و كردەوەكانی ئیبراهیم رەزایی ئوستانداری كرماشان ناڕازین و نابراویان بە هاوكاری نەكردن و دژایەتی كردن لەگەڵ بەرنامەكانی دەوڵەت تۆمەتبار كردووە.

چەند رۆژ لەمەوبەریش رێكخراوی هەواڵنێرانی بێ‌سنوور وێڕای رەخنەگرتن لە شەپۆلی تازەی دەستبەسەر کردن و فشار بۆ سەر رۆژنامەنووسان، حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی بە پیێشێڵكردنی "مافی ئازادی رادەربڕین" تاوانبار كردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا