لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کورد، چەندین حەفتەیە لە زیندانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدان

١٣٩٣/٠٥/٠٩ - ٣١-٠٧-٢٠١٤ - ١٩:٢٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

لانیکەم ١٠ هاووڵاتیی کورد، چەندین حەفتەیە لە زیندانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتدانئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنییەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئێران لە کوردستان، ژمارەیەک هاووڵاتیی کوردیان لە گرتووخانە نایاساییەکاندا راگرتووەو لە ولامدانەوە بە بنەماڵە و کەسوکاریان خۆ دەبوێرن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هەنکوو زیاتر لە ١٠ هاوولاتیی کورد لە ناوچە جیاجیاکانی ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لەلایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراون و لە دۆخیکی نارووندا بەسەر دەبەن.

ناروونیی چارەنووسی ئەو هاوولاتییە کوردانە ماوەی چەندین رۆژە بەردەوامە و هیچ ناوەندێکی حکوومەتیش وڵامدەری بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان نییە.

هەواڵنێری کوردپا لە شارەکانی ماکۆ و خۆی (گوڵناز ئاهەنگ‌خۆش، ئەسغەر کەچەڵانی، خوسرەو ئەمینی‌زادە، ناسر رەحیمی، رەزا ئەیوبی و ئیسماعیل ئەختەری، مستەفا سەبزی، عەبدوڵلا بەدوی، ناسر بەدوی و رەشید ساڵحی) راگەیەندراوە.

پێشتریش پێنج لاوی کورد بە ناوەکانی ئاکام بەڵەدە، ئەمیر بۆرە، سەلمان عێراقی، تاجەدین مەمکانئ و محەمەد میلانی لە شارەکانی نەغەدە و خۆی دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەک بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند؛ حەوت کەس لەم هاووڵاتییانە لە نزیک ٢ مانگ پێش ئێستاوە لەلایەن هیزە ئەمنیەیکانەوە لە شارەکانی ماکۆ و خۆی دەستەبسەر کارون و هەتا ئێستاش لە ژوورە تاکەکاەسییەکاندا لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ لەدەستبەسەریدان.

هەتا ئێستا چارەنووسی خوسرەو ئەمین‌زادە، ناسر رەحیمی، ئەسغەر کەچەڵانی روون نەبۆتەوەو لەەستبەسەریی هێزە ئەمنییەکاندا ماونەتەوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکیش لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو ١٠ هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

لەو بارەیەوە مێهناز پەراکەند پارێزەر لە دادگاکانی، لە وتارێکدا سەربارەت بە ئاشنا بوون بە یاسای زیندانەکان نووسیویەتی : بەپێی تێبینیی ماددەی ٤ی ئایین‌نامەی چۆنیەتیی ئیدارە کردنی گرتووخانە ئەمنییەکان، بەرپرسان و پێرسونێلی گرتووخانەکان دەبێ مافی هاووڵاتی بۆ تۆمەتباران لەبەر چاو بگرن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت