بەرموور (١٨) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٥/٠٨ - ٣٠-٠٧-٢٠١٤ - ١٠:٣٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧٨٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (١٨) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانبەرموور: حەفتەی یەکەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ١حاڵەتی پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان کە بریتییە لە کوژرانی ژنە کوردێک بەدەستی میردەکەی لەشاری مەریوان و ٧ حاڵەت پێشێلکردنی مافەکانی ژنان کە بریتیە لە لەسێدارەدانی ٤ ژن لە بیرجەند و ئازادبوونی ٣ هاوڵاتیی ژنی بەهایی بە دانانی بارمتە، لەشوێنەکانی دیکەی ئێران لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــــــــان

کوژرانی ژنێکی مەریوانی بەدەستی مێردەکەی

لەماوەی حەفتەی رابردوودا ژنێکی مەریوانی بەشێوەیەکی بەدەستی مێردەکەی کوژرا.

21195.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١ی گەلاوێژ، ژنێکی مەریوانی بەناوی سارا لەلایەن مێردەکەیەوە کوژراوە.

بەپێی ئەو راپۆرتانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سارا بەهۆی ئەوەی سەری زەبری پێگەیشتووە، گیانی لە دەست داوە، بەڵام مێردەکەی بەمەبەستی پەردەپۆش کردنی کوژرانی هەڵیواسیوە، کە ئەو رووداوە حالەتی خۆکوژی بەخۆیەوە بگرێت.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای مانگی جۆزەردانەوە هەتا ئێستا ٧ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە دەستی خزم و کەس و کاری نزیکی خۆیان کوژراون.

ئێـــــــــران

چوار ژن لە بیرجەند لەسێدارە دران

لەماوەی حەفتەی رابردوودا ١٠ کەس لە زیندانی ناوەندیی شاری بیرجەندی خۆراسانی باشوور لەسێدارە دران، کە ٤ کەسیان ژن بوون.

21197.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕ، ٤ ژن لە زیندانی ناوەندیی شاری بیرجەند لەسێدارە دران.

ئەو ٤ ژنە هاوڕێ لەگەڵ ٦ پیاوی دیکە و بەتۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان، لەلایەن دەزگای قەزایی حکومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.

شووناسی ئەو ٤ ژنە هەتا ئێستا رانەگەیەندراوە.

بەپشت بەستن بەو ئامارانەی کە لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا بڵاو کراوەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە سزای سێدارەی ٨ ژن لە زیندانەکانی ئێران بەڕێوە چووە.

سێ ژنی بەهایی بەدانانی بارمتە ئازاد کران

لەماوەی حەفتەی رابردوودا سێ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی بەهایی دانیشتووی تەورێز، کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئیرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

21196.jpg
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی گەلاوێژ، ئەندامانی بنەماڵەیەکی چوارکەسی پەیڕوەی ئایینی بەهایی کە رۆژی شەممە ٢٢ی پووشپەڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تەورێزەوە دەستبەسەر کرابوون، دوای دوو حەفتە، بەدانانی بارمتە ئازاد کران.

سیمین رەسووڵی کە لەگەڵ دوو کچی خۆی بەناوەکانی "سەحەر و نەسیم بەهادۆری" لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تەورێزەوە دەستبەسەر کرابوون هەرکامەیان بەدانانی بارمتەیەکی ٢٠ ملوێن تمەنی و فەرزاد بەهادۆری، باوکی ئەو خێزانە، بە دانانی ٥٠ ملوێن بارمتە ، لە زیندان ئازاد کراون.

ئەو هاوڵاتییانە بە تاوانی بەهایی بوون و بەڕێوە بردنی خولی پەروەردەیی مۆسیقایی دەستبەسەر کراون و لەکاتی دەستبەسەر کرانیاندا هەموو کتێب و ئامێرە مۆسیقاییەکانی ناو ماڵەکەیان دەستی بەسەردا گیراوە.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ١ حاڵەت)
ماڵپەڕی هێرانا ( ٧ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا