ئازادکرانی مەرجداری دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سەقز

١٣٩٣/٠٥/٠٥ - ٢٧-٠٧-٢٠١٤ - ١٣:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازادکرانی مەرجداری دوو زیندانیی سیاسیی کورد لە زیندانی سەقزئاژانسی کوردپا: دوو زیندانیی سیاسیی کوردی خەڵکی شارستانی سەقز، پاش تێپەڕاندنی ١ ساڵ زیندان، بە شێوەی مەرجدار لە زیندان ئازاد کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دوو زیندانی سیاسیی کورد، بەناوەکانی کامیل و غەریب شەریف‌زادە، پاش ١٢ مانگ راگیران لە زیندانی ناوەندیی شاری سەقز، رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی مانگی رابردوو (١٣٩٣) لە زیندان ئازاد کران.

کامیل شەریف‌زادە، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئیقلابی شاری سەقزەوە حوکمی ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ برابوویەوە و هەروەها غەریب شەریف‌زادەش بە دوو ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

کامیل و غریب شەریف‌زادە، مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢ هاوڕێ لەگەڵ کەسیکی دیکە بەناوی عیرفان مەجیدی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەشاری سەقز دەستبەسەر و پاش ماوەیەک راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرانەوە.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە، مانگی سەرماوەزی ساڵی رابردوو (١٣٩٢)، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە، بە زیندانیی تەعزیری مەحکووم کران.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو