چالاكێكی كرێكاری لەزیندانی سنە لەدۆخێكی جەستەیی خراپ دایە

١٣٩٣/٠٥/٠٥ - ٢٧-٠٧-٢٠١٤ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٩٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

چالاكێكی كرێكاری لەزیندانی سنە لەدۆخێكی جەستەیی خراپ دایەئاژانسی كوردپا: چالاكێكی كرێكاری كورد كە ماوەی یەك ساڵە لەزیندانی ناوەندی شاری سنە لە دەستبەسەریدایە پێویستی بە چارەسەریی پزیشكی هەیە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەفشین نەدیمی بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی "ریە" زۆر بە ئەستەم هەناسەی بۆ هەڵدەكێشرێ‌.

ئەفشین نەدیمی مانگی خەزەڵوەری ١٣٩٢ دەستبەسەر كراوە و لەو كاتەوە هەتا ئێستا بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنێ‌.

21184.jpg
ئەفشین نەدیمی، چالاكی كرێكاری كورد پێویستی بە چارەسەریی پزیشكی هەیە
ئەو چالاكە كرێكارییە بە هۆی پیس بوونی بەندی نێو زیندان، رۆژ لەگەڵ رۆژ نەخۆشییەكەی لە پەرەسەندن دایە و هەنووكە هەناسە كێشانی زۆر ئەستەم بووە.

لەو بارەیەوە كۆمیتەی هاوئاهەنگی بۆ پێكهێنانی دامەزراوە كرێكارییەكان بڵاوی كردۆتەوە، ئەفشین نەدیمی پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٠ و ١٣٨٩ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی كامیارانەوە دەستبەسەر كراوە و سەرجەم ٨ مانگ زیندانی كێشاوە.

ئەفشین نەدیمی خەڵكی شاری كامیاران و مێهرداد سەبووری مانگی خەزەڵوەری ساڵی رابردووش دوای گەڕانەوەیان لەهەرێمی كوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی حكوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر كرابوون.

ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە مەبەستی كرێكاری روویان لەهەرێمی كوردستان كردبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت