سەردەشت/ چەکدارانی ئێرانی ٤ ئەسپی کۆلبەرانیان بە زیندووی سووتاند و هاووڵاتییەکیشیان بریندار کرد

١٣٩٣/٠٥/٠٤ - ٢٦-٠٧-٢٠١٤ - ١١:٢٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥١٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سەردەشت/ چەکدارانی ئێرانی ٤ ئەسپی کۆلبەرانیان بە زیندووی سووتاند و هاووڵاتییەکیشیان بریندار کردئاژانسی کوردپا: هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەی سەردەشت، سەرەڕای کوشتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەسپی بارهەڵگری کۆڵبەران، ٤ ئەسپی کۆڵبەرانیشیان بە زیندووی ئاگر تێبەردا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ٢٧ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانی گوندی "هەرزنێ"ی ناوچەی سەردەشتیان بە بارەکانیانەوە کوشت و ٤ سەر ئەسپی بارهەڵگریشیان لە ئاگردا سووتاند.

شایەتحاڵێک بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند؛ ئەو رووداوە لە شوێنێک بەناوی (دەرووی گەلاوێژ) لە نێوان گوندەکانی (تیەت) و (بەردان)دا هاتۆتە ئاراوەو ئەم کارەش تووڕەیی و بێزاریی خەڵکی ناوچەی لێکەوتۆتەوە.

لەلایەکی دیکەوەو هەر لە رۆژی پێنج‌شەممەی حەفتەی رابردوودا، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە، لەسەر پردی بریسوێ نزیک سەردەشت، لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و بە توندی بریندار بووە.

بە گوتەی شایەتحاڵان، ئەو هاووڵاتیە بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لە نیو ماشێنەکەیدا تەقەی لێکراوەو بریندار کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەلکی بانە، کە شوناسی بۆ هەواڵنێری کوردپا روون نەبۆتەوە، لەلایەن هاووڵاتییانەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت و لە کاتێکدا لەو نەخۆشخانەیە لەژێر چاوەدێری و چارەسەریی پزیشکیدا بوو، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستبەسەریش کراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو