كۆڵبەرێكی خەڵكی مەهاباد بەدەستی هێزە نیزامییەكان كوژرا

١٣٩٣/٠٣/٠١ - ٢٢-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كۆڵبەرێكی خەڵكی مەهاباد بەدەستی هێزە نیزامییەكان كوژرائاژانسی كوردپا: كۆڵبەرێكی تەمەن ٣٢ ساڵەی كورد لەناوچە سنوورییەكانی شاری پیرانشار و لەلایەن هێزە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە گیانی لێ‌ئەستێندرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، شەوی رابردوو رێكەوتی ٣١‌ی بانەمەڕ "حوسێن پەرواز" خەڵكی شاری مەهاباد، كە لەسەر سنوور سەرقاڵی كۆڵبەری بووە لەلایەن هێزە نیزامییەكانەوە كوژراوە.

20109.jpg
ئەو كۆڵبەرە كوردە لە نێوان میراوێ‌ـ پیرانشار و لەپشت ئاوایی "چەكۆ" دراوەتە بەر دەستڕێژی گولـلەو لە ەئنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە، تەرمی حوسێن رادەستی بنەماڵەكەی نەكراوەتەوە و لەنەخۆشخانەی شاری پیرانشار راگیراوە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە خێزاندار و دوو منداڵ بوو، کە بەمەبەستی دابین کردنی بژێوی ژیانی رووی لەسنوورەكانی كوردستان كردبوو.

بەپێی ئاماری تۆمار كراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەسەرەتای ساڵی ١٣٩٣وە هەتا ئێستا چوار كۆڵبەری كورد بەهۆكارەكانی تەقینەوەی مین، دەستڕێژی چەک و كەوتنە نێو ئاو بوونەتە قوربانی.

یەكێک لەو چوار هاووڵاتییە ناوی نەجمەدین سەعیدی تەمەن ٣٥ ساڵ كوری رەحیم و خەڵكی گوندی "گردەسوور"‌ی پیرانشار بوو كە بە هۆی راوەدوونانی هێزەكانی حكوومەتی ئێران هەڵدێرابوویە نێو چۆمی زێوكە و ماشكان‌ و دوای تێپەڕینی زیاتر لە ١٠ رۆژ لەو رووداوە هێشتا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران