ئازادیی زیندانییەکی کورد پاش ١١ ساڵ دەستبەسەری بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکان

١٣٩٣/٠٢/٣٠ - ٢٠-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:١٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٣٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازادیی زیندانییەکی کورد پاش ١١ ساڵ دەستبەسەری بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبە کوردییەکانئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی ناوچەی سنە، پاش ١١ ساڵ دەستبەسەری لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە، ئازاد کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەسعوود حوسێن‌پەناهی خەڵکی گوندی "باوەرێز"ی سەربە شاری سنە، کە ١١ سال پێش ئیستا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرابوو، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ لە زیندان ئازاد کرا.

20069.jpg
مەسعوود حوسێن‌پەناهی پێشتریش بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران به ئیعدام مه‌حکووم کرا بوو
بە وتەی یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی، مەسعوود رێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٢ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ئەو زیندانییە کوردە، سەرەتا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە حوکمی لەسێدارەدانی بۆ بڕایەوە و پاش ٣ ساڵ، حوکمەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.

مەسعوود حوسێن‌پەناهی تەمەن ٤٥ ساڵ و باوکی دوو منداڵە و لە رێگەی ئازادیی مەرجدارەوەو پاش ١١ ساڵ دەستبەسەری، لەزیندان ئازاد کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری سنە، پێشتریش بە دانانی بارمتە چەندین جار مەرەخەسیی پێدرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا