دەزگای قەزایی لە تیکاب لەبەر چاوی خەڵک قامچی لە هاووڵاتییەک دا

١٣٩٣/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٤٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەزگای قەزایی لە تیکاب لەبەر چاوی خەڵک قامچی لە هاووڵاتییەک دائاژانسی کوردپا: دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە حوکمی قامچی لێدانی هاووڵاتییەکی کوردی لەو شارە و لە پێش چاوی خەڵک بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٧ی بانەمەڕ، بە ئامادەبوونی دادستان و نوێنەری دادگوستەری و هەروەها فەرماندەکانی هێزی ئینتزامی و ئاگاهیی شاری تیکاب، کەسێک بەناوی "وەحید. چ" هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی شاری تیکاب ٩٠ قامچی لێدرا.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری تیکاب رایگەیاند؛ ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە بە دەستدرێژیی جنسی تۆمەتبارە، ماوەی زیاتر لە ١ ساڵە لە زیندانی شاری تیکاب لە دەستبەسەری‌دایە.

نوێنەری دادستانی شاری تیکاب، کە لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەو حوکمەی دەزگای قەزایی‌دا لە شوێنی قامچی لێدانەکە ئامادە بووە، گوتویەتی: "ئێمە لێرەوە هۆشداری ئەدەین بە لاوەکان، کە ئەگەر کردەوەی وەکوو ئەم تۆمەتبارە ئەنجام بدەن، تووشی ئەم سزا و چارەنووسە دەبن".

پێشتریتش لە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ساڵی رابردوودا کەسێکی خەڵكی شاری تیکاب بەناوی حوسێن خوسرەوی، کە بۆ چارەسەریی بەردی گورچیلە ئابجۆی بەکار هێنابوو، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی "شرب خمر (خواردنەوەی مەی)" ٨٠ زەربە قامچی لێدرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا