خوێندکارێکی کورد بە ١٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا و ئیتلاعاتیش هەڕەشەی کوشتنی لێ‌دەکات

١٣٩٣/٠٢/٢٤ - ١٤-٠٥-٢٠١٤ - ١٢:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٠٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خوێندکارێکی کورد بە ١٨ مانگ زیندانی مەحکووم کرا و ئیتلاعاتیش هەڕەشەی کوشتنی لێ‌دەکاتئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ئوستانی کرماشان، لەلایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە حوکمی ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیری بۆ بڕایەوەو ئیدارەی ئیتلاعاتیش هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، محەمەد ئەمین قادری خوێندکاری کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ و خوێندکاری زانکۆی عیلمی کاربوردیی شاری روانسەر، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ میدیاکانی دەرەوەی وڵات، بە ١٨ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کراوە.

هەواڵنێری کوردپا لە شاری روانسەر رایگەیاند؛ محەمەد ئەمین قادری خوێندکاری کارناسیی رشتەی (it) لە زانکۆی عیلمی کاربوردیی روانسەر بووە، کە رێکەوتی ١٤ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانەوە لە ناو زانکۆدا دەستبەسەر کراوە.

لەو پەویەندییەدا سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ هەواڵنێری کوردپای ئاشکرا کردووە؛ ئەو خوێندکارە کوردە، کە بۆ ماوەی ٣٣ رۆژ لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتی‌یەکاندا ماوەتەوە، بەتوندترین شێوە بەرەوڕووی ئەشکەنجەی رۆحی و جەستەیی بۆتەوە.

سەرچاوەکە گوتووشیەتی: هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لەو خوێندکارە کوردە کردووە، ئەگەر هاوکاریی ئیدارەی ئیتلاعات نەکات، بە شێوەیەک دەیکوژن، کە کوشتنەکەی حاڵەتی خۆکوژیی پێوە دیار بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەڕەشەی هێزە ئیتلاعاتی‌یەکان لە محەمەد ئەمین قادری ترس و نیگەرانیی لای ئەو خوێندکارە کوردە و بنەماڵەکەی دروست کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە