زیندانییەكی تەمەن ٥٣ ساڵەی كورد لە ئەهواز لەسێدارە درا

١٣٩٣/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٤ - ١١:٤٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٨٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەكی تەمەن ٥٣ ساڵەی كورد لە ئەهواز لەسێدارە درائاژانسی كوردپا: رێكخراوی زیندانەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران حوكمی سێدارەی هاووڵاتییەكی كورد و هەشت كەسی دیكەی لەزیندانی "كاروون"‌ی ئەهواز بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی ٢٢ی بانەمەڕ لەحەوشەی زیندانی كاروون هاووڵاتیەكی كورد بەناوی عەلی ئیسماعیلی كوڕی محەممەد لەسێدارە درا.

عەلی ئیسماعیلی تەمەنی ٥٣ ساڵ، خێزاندار و خەڵكی شاری مەهاباد بوو.

ئەو زیندانییە لەلایەن دادگای "ئینقلاب"‌ـەوە بە "بازرگانی بەمادە سڕكەرەكان" تاوانبار كرابوو و حوكمی سێدارەی بۆ بڕابۆوە.

هاوكات لەگەڵ عەلی ئیسماعیلی، هەشت زیندانی دیكەش بە تاوانی هاوچەشن لەسێدارە دراون.

ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆكاروباری مافی مرۆڤ لەئێران، لەدوایین راپۆرتی خۆیدا باسی لەوە كردبوو، لە ساڵی ٢٠١١‌ی میلادیدا، هەزار و ٥٣٩ كەس لەئێران ئێعدام كراون و لە كۆی گشتیی ئەو رێژەیە ٩٥٥ هەتا ٩٦٢ كەس تاوانەكەیان بازرگانی بەمادە سڕكەرەكانەوە بووە.

دەوترێت كە رێژەی ئێعدام لەئێران نزیك بە ٢٤% پەرەسەندنی بە خۆیەوە بینیوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە