نەبوونی ئیمکانات هۆکاری نەدۆزرانەوەی لاوێکی پیرانشاری

١٣٩٣/٠٢/٢٢ - ١٢-٠٥-٢٠١٤ - ١١:٥٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٩٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نەبوونی ئیمکانات هۆکاری نەدۆزرانەوەی لاوێکی پیرانشاریئاژانسی کوردپا: بەهۆی نەبوونی ئیمکانات، لاوێکی پیرانشاری، کە چوار رۆژ پێش ئێستا بەهۆی راوەدوونانی هێزە نیزامییەکانەوە کەتبووە نێو چۆمی زێوکە و ماشکان، نەدۆزراوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نەجمەدین سەعیدی تەمەن ٣٥ ساڵ کوری ره‌حیم و خەڵکی گوندی "گردەسوور"، کەلە ئاوی زێوکە و ماشکان‌دا نوقم ببوو، کارمەندانی فریاکەوتن و مانگی سوور بەهۆی بێ ئیمکاناتیی‌یەوە هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بیدۆزنەوە.

نەجمەدین سەعیدی، کە ئەسپی پی بووە، لە ئەنجامی راوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا هەڵدێراوەتە نێو چۆمی زێوکە و ماشکان و سەرەرای ئەوەی ئەسپەکەی رزگاری بووە، هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.

دەگوترێت، کارمەندانی فریاکەوتن و مانگی سوور لە رۆژی یەکەمەوە لە شوێنی رووداوەکە ئامادەبوونە، بەڵام بەهۆی بێ ئیمکاناتی‌یەوە لەدۆزینەوەی ئەو هاووڵاتییە کوردەدا سەرکەوتوو نەبوونە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا