زیندانییەکی کورد لەگەڵ ٩ کەسی دیکە لەزیندانی قزلحەسار لەسێدارە درا

١٣٩٣/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٤ - ١٨:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٩٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

زیندانییەکی کورد لەگەڵ ٩ کەسی دیکە لەزیندانی قزلحەسار لەسێدارە درائاژانسی کوردپا: لێپرسراوانی رێکخراوی زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران حوکمی لە سێدارەدانی ١٠ هاووڵاتی‌یان لەزیندانی قزلحەساری کەرەج بەڕێوە برد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، شەوی رابردوو زیندانییەکی کورد بەناوی "سەلاحەدین تەمامی"، کوڕی فەیزوڵڵا لە زیندانی قیزلحەساری کەرەج لەسێدارە درا.

ئەو لاوە کوردە تەمەنی س٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی "بەستک‌‌ئاوا"ی سەربە بەخشی سۆما و برادۆستی شاری ورمێ بووە.

تەرمی ئەو زیندانییە کوردە لەسێدارە دراوە، ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی ٢٠ی بانەمەڕ رادەستی بنەماڵەکەی کراوەتەوە و لەگوندی بستک‌ئاوای ورمێ بە خاک سپێردراوە.

سەلاحەدین تەمامی، سێ ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستبەسەر و دواتر حوکمی لەسێدارە دانی بۆ بڕابوویەوە.

هەروەها جەعفەر رەمەزان‌زادە، عەمید قوبادی، فەخرەدین بەشارەتی، نوورەدین قۆیتاسی، جەعفەر ئەربابی و عەلی قوبادی هاوکات لەگەڵ ئەو زیندانییە کوردە لەسێدارە دراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە نێو زیندانی قیزلحەسارەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، سەرلە بەیانیی رۆژی رابردوولە کاتی راگواستنی ئەو زیندانییانە بۆ ژووری تاکە کەسی، لەگەڵ گاردی نێو زیندان، ئەفسەر نیگابان و بەرپرسانی نیو زیندان تووشی تێکهەڵچوون هاتوون".

هەر لەو پەیوەندییەدا هەواڵدەریی هێرانا بڵاوی کردۆتەوە، زیندانی قیزلحەسار تەنیا ١١ شوێنی بەرێوە بردنی بۆ لەسێدارەدان لە رێگەی پەتی سێدارەوە هەیە، بەڵام بەرپرسان هەمیشە چەند کەسێکی زیادی بۆ ژووری تاکە کەسی رادەگوێزن و پاش ئەوەی ئەو ١١ کەسە لەسێدارە دران، ئەو کەسانەی دیکە بۆ نێو بەندی زیندان دەگەڕێننەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە