بەرموور (٧) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنان

١٣٩٣/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٤ - ١٨:٣٧ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٤٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور (٧) : راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەبارەت بە پرسی ژنانبەرموور: حەفتەی سێیەمی مانگی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا: راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور ٤ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان لەکوردستان، کە کوژرانی دوو ژن لەشارەکانی پاوە و ورمێ و خۆکوژی کچێکی گەنج لە جوانڕۆ و مەرگی گوماناویی پیرێژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ لەپاوە و ١ حاڵەت پێشێلکردنی مافی ژنان کە بریتەیە لە دەستبەسەرکردنی چالاکی بەهایی نەسیم ئەشرەفی لەشوێنەکانی دیکەی ئێران، لەخۆ دەگرێت.

کوردستـــــــــــان

کوژرانی دوو ژن لەشارەکانی پاوە و ورمێ

لەماوەی حەفتەی رابردوودا دوو ژنی کورد لەشارەکانی پاوە و ورمێ بەدەستی خزم و نزیکانی خۆیان کوژران. بەئەژمارکردنی ئەم دو عاڵەتە لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١١ ژن و کچی کورد لەلایەن خزم و کەس و کاری خۆیانەوە کوژراون.

19880.jpg
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی ١٢ی بانەمەڕ، ژنێکی خەڵکی پاوە بە ناوی ژیلا قادری کچی قادر بەدەستی مێردەکەی کوژرا.

هۆکاری کوژرانی ژیلا قادری کە لەلایەن مێردەکەیەوە خنکێندراوە، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن بکوژەوە راگەیەندراوە.

بەختیار مێردی ژیلا کە خەڵکی روانسەرە، دوای ئەو رووداوە، خۆی بەپۆلیسی شاری پاوە ناساندووە.

لەلایەکی دیکەوە و لەماوەی حەفتەی رابردوودا، پیاوێک بەناوی عارف عەزیزی خەڵکی نوشین شار(کارخانە قەند)ی ورمێ، کچەکەی خۆی کوشت.

ئەو پیاوە هاوڕێ لەگەڵ مەلوود ( کوڕە گەورەکەی)، چەند رۆژ پێش ئێستا کچەکەی بەناوی "مەهناز عەزیزی" کە ساڵی رابردوو لە میردەکەی جیا ببوویەوە، کوشتووە.

مەهناز عزیزی، کە لە ماڵی خوشکێکی کوژراوە، چەند ساڵ پێش ئێستا ژیانی هاوبەشی پێک‌هێنابوو، کە ساڵی رابردوو لەمێردەکەی جیا ببوویەوەو لەترسی بنەماڵەکەی بە "نهێنی" دەژیا.

دەگوترێت، ئیدارەی ئاگاهی لە شاری ورمێ، "عارف عەزیزی‌"یان دەستبەسەر کردووە و ناوبراو شوێنی شاردنەوەی تەرمی کچەکەی ئاشکرا و هۆکاری کوشتنی کچەکەی بۆ "کێشەی ئەخلاقی" گەڕاندووەتەوە.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە (ساڵی ١٣٩٣) ١١ ژن و کچی کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران لەلایەن خزم و کەس و کاریانەوە کوژراون و ٢ ژنی دیکەش هەوڵی کوشتنیان دراوە، بەڵام بەو هۆیەوە تووشی برینداری هاتوون.

خۆکوژی کچێکی جوانڕۆیی و مەرگی گوماناوی پیرێژنێی پاوەیی

لەماوەی حەفتەی رابردوودا کچێکی گەنج لە شاری جوانڕۆ ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و لەئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی و ژنێکی بەساڵاچووش لەشاری پاوە دەستی دایە خۆکوژی و گیانی لەدەست دا.

19881.jpg
بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی دووشەممە ١٥ی بانەمەڕ، کچێکی گەنج بەناوی شلێر وەیسی کە پێشتر ئاگری لەجەستەی خۆی بەر دابوو ، گیانی لەدەست دا.

شلێر تەمەن ١٧ ساڵ، کچی بەهلوول و دانیشتووی شاری جوانڕۆ بوو. ناوبراو رۆژی دووشەممەی حەفتەی رابردوو (٨ی بانەمەڕ) بە هۆی "دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی" دەستی دابووە خۆکوژی.

ئەو کچە گەنجە ٦٠%ی جەستەی سووتابوو دوای ٧ رۆژ لە یەکێک لەناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەست دابوو.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی پێنج‌شەممە ١٥ی بانەمەڕ، تەرمی ژنێکی تەمەن ٨٠ ساڵ بەناوی کوبرا یوسفی لەشارەی پاوە لەحاڵێکدا دۆزرایەوە، کە هەڵواسرابوو.

ئەو ژنە کە بەشێک لەجەستەشی ئیفلیج بووە، بە لەچکەیەک لە میچی ماڵەکەی هەڵواسراوە و دەگوترێت: ئەو ژنە توانای رێگا رویشتنشی نەبووە و بۆ خۆی نەیتوانیوە خۆی هەڵبواسێ‌.

کوبرا یووسفی دایکی شەش منداڵ بووە و ماوەیەک لەمەوبەر یەکێک لەکچەکانی بەهۆی کێشەی بنەماڵییەوە ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، کە لە ئەنجامدا ببووە هۆی گیان لەدەست دانی.

بەوتەی شایەتحاڵان ئەو شێوە مردنە، گومانی دروست کردووە کە کوبرا یووسفی خنکێندرابێت.

بەپشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ١١ ژن و کچی کورد لەناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانیان لەدەست داوە.

ئێران

نەسیم ئەشرەفی دەستبەسەر کرا

لەماوەی حەفتەی رابردوودا، یەکێک لەچالاکانی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی تاران، بەمەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کرا.

19882.jpg
نەسیم ئەشرەفی چالاکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی تاران
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕ، نەسیم ئەشرەفی چالاکی پەیڕەوی ئایینی بەهایی دانیشتووی تاران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری تارانەوە دەستبەسەر و بەمەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ئێڤین کرا.

نەسیم ئەشرەفی ٢٠ی پووشپەڕی ١٣٩١ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش ٢٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ناوبراو ٢٢ی جۆزەردانی ١٣٩٢ لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی محەمەد مۆقەیسە بە تۆمەتی " پروپاگەندە دژی نیزام و ئەندامەتی لە رێکخستنی بەهاییەکان" بە ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکوم کرابوو، کە دواتر و لەدادگای پێداچوونەوەی ئوستانی تاران ئەو حوکمە کەم کرابووە و بۆ ١ ساڵ زیندانی تەعزیری.

لەلایەکی دیکەوە، ، رۆژی یەکشەممە ٧ی بانەمەڕ، نەسیم باقری یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی ئانلاینی بەهاییەکانی ئێران، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و لەماڵەکەی خۆیدا لەشاری تاران دەستبەسەر کرا بوو.

ناوبراو ١٦ی رەزبەری ساڵی ٩٢ بەتۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نیزام" بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٤ حاڵەت)
ماڵپەڕی هێرانا ( ١ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە