نامیق مەحموودی لەزیندانی ناوەندیی شاری سنە راگیراوە

١٣٩٣/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٤ - ١٨:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

نامیق مەحموودی لەزیندانی ناوەندیی شاری سنە راگیراوەئاژانسی کوردپا: نامیق مەحموودی زیندانیی کوردی خەڵکی ناوچەی سەقز کە کۆتاییەکانی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٩٢ لەزیندانی رەجایی شاری کەرەج راگوێزرا، هەنووکە لەزیندانی ناوەندیی شاری سنە لە دەستبەسەری دایە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، نامیق مەحموودی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی ئێرانشای سەربە ناوچەی تیلەکۆی شاری سەقز، کە رێکەوتی ١٧ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩١ لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا بە شێوەی "بیلاتەکلیف" لە زیندانەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێراندا راگیراوە.

19883.jpg
نامیق مەحموودی هەنووکە لەزیندانی ناوەندیی شاری سنە لە دەستبەسەری دایە
یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کوردپا گوتی: بنەماڵەی نامیق مەحموودی هەر دوو حەفتە جارێک سەردانی باوکیان دەکەن، بەڵام بەهۆی دەستکورتییەوە نەیانتوانیوە پارێزەر بۆ باوکیان بگرن، بۆیە بە دروستی لەرەوتی پەروەندەکەی ئاگادار نین.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، نامیق مەحموودی لەماوەی رابردوودا لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سنەوە دادگایی کراوە و هەنووکە چاوەڕێی دەرکرانی حوکمی دادگا دەکات.

ئەوەشی خستەروو، دادگا پارێزەرێکی تەسخیری بۆ پەروەندی نامیق مەحموودی گرتووە و بڕیارە دادگای شاری سنە پەروەندەی ئەو زیندانییە کوردە بۆ دادگای مەریوان بەڕێ بکات و بە تۆمەتی بەزاندنی "نایاسایی سنوور" لەوێش دادگایی بکرێت.

نامیق مەحموودی تەمەن ٥٩ ساڵ، پێشتریش لە رێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٢ی هەتاویدا لەزیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بەمەبەستی لێکۆڵینەوە بۆ ئیتلاعاتی شاری سنە راگوێزرابوو کە پاش ٣٣ رۆژ لێپرسینەوەو ئەشکەنجە، سەرلەنوێ بۆ ئەو زیندانە گەڕێندرابوویەوە.

هەروەها بە وتەی هاوبەندییەکانی نامیق مەحموودی، پێشتریش دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران ئەو زیندانییە بەساڵاچووە کوردەی بە موحارب ناساندبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

چوار هاووڵاتیی کورد لە مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:١٧ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە "سایین قەڵا" دەستبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری "خۆیـ"دا بریندار بوو

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

هونەرمەندێکی کورد زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٣ - ١٤-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٤ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەک لە شاری شنۆ