رێگریی ئیتلاعات لەبەڕێوەچوونی کۆڕیادی حەسەن زیرەک لەبۆکان

١٣٩٣/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٤ - ١٤:٠١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٨٨٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێگریی ئیتلاعات لەبەڕێوەچوونی کۆڕیادی حەسەن زیرەک لەبۆکانئاژانسی کوردپا: ناوەندە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکان لەشاری بۆکان رێگرییان لەبەڕێوەچوونی کۆنسێرتی (یادکردنەوە)‌ی مامۆستا حەسەن زیرەک کرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەیی رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٨‌ی بانەمەڕ مەئموورانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان بە هاوکاریی هێزی ئینتزامی، نەیانهێشت کۆڕیادی حەسەن زیرەک لە هۆڵی سیمۆرغی ئەو شارە بەڕێوە بچێت.

19878.jpg
 ئۆرکێسترای فیلار مونیکی بۆکان
ئەو رێگرییە لەحاڵێکدا بووە، کە "ئۆرکێسترای فیلار مونیکی بۆکان" لە یەک ساڵ لەمەوبەرەوە ئامادەکاری بۆ ئەو کۆڕیادە کردبوو و ئەرکی بەڕێوەبردنی بەرنامەکەش لەئەستۆی ئۆرکێسترای فیلار مونیکی بۆکان بوو.

هەواڵنێری کوردپا لەشاری بۆکان رایگەیاند، ئەو یاد کردنەوەیە لەلایەن ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادەوە مۆڵەتی پێدرابوو، بەڵام ئیدارەی ئیتلاعات نیو کاتژمێر بەرلە دەستپێکی ئەو کۆڕیادە، رێگری لە بەرێوەچوونی کرد.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای گوتووە، بڕیاری راگرتن و بەڕێوەنەچوونی ئەو کۆڕیادە لەلایەن فەرمانداری شاری بۆکان " حەسەن عەباسی"‌ییەوە دەرکراوە.

ئەو سەرچاوەیە روونیشی کردەوە، سەرجەم بلیتی ئەو کۆنسێرتە لەشارەکانی کرماشان، ورمێ‌، بۆکان، سنە، سەردەشت، مەهاباد و... فرۆشرابوو و لەئەنجامیشدا بەڕێوە نەچوو.

بڕیار بوو ئەو کۆڕ یادە بە میواندارییەتی هونەرمەندان "ئێحسان زیرەک" لەهەرێمی کوردستان و "سورەیا کەریم زادە"‌وە بەڕێوە بچێت.

پێشتریش ناوەندە حکوومەتیەیکان لەبۆکان، رێگرییان لەو رێوڕەسمانە کردبوو، کە ژنان تێیدا بەشدار بوون و لەو بارەیەوە هۆشدارییان دابوو.

19872.jpg
حەسەن زیرەک لەدوای خۆی و لەتەمەنی هونەریی،١٣٠٠ گۆرانیی بەجێ‌هێشتووە
حەسەن زیرەک لە سەرماوەزی ١٣٠٠ لە گوندی هەرمێلەی نێوان شارەکانی سەقز و بۆکان لەدایک بووەو بەهۆی زیرەکی‌یەوە ناوبانگی زیرەکی لێ‌ندراوە.

ئەو هونەرمەندە کوردە ساڵی ١٣٣٧ دوای ئەوەی کە رادیۆی بەشی کوردی ئێران لەتاران کرایەوە لەگەڵ ژەنیارانێکی وەکوو حوسێن یاحەقی، حەشەن کەسایی، جەلیل شەهناز، جەهانگیر مەلەک و ئەحمەد عێبدی بەرهەمەکانی خۆی پێشکەش بە گوێگرەکان دەکرد.

زیرەک لەساڵەکانی ١٣٤١ هەتا ١٣٤٣ لەگەڵ رادیۆ کرماشانیش هاوکاری کردووە.

مامۆستا حەسەن زیرەک لەماوەی تەمەنی خۆیدا بۆ چەندین جار لەلایەن ساواکەوە خراوەتە ژێر ئەشکەنجە و فشارەوە.

حەسەن زیرەک لەدوای خۆی و لەتەمەنی هونەریی،١٣٠٠ گۆرانیی بەجێ‌هێشتووە و بەیەکێک لە ناسراوترین و خۆشەویسترین گۆرانیبێژانی کورد دێتە ئەژمار.

مامۆستا زیرەک لەپووشپەڕی ساڵی ١٣٥١ بە هۆی نەخۆشی لەشاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٠٣ - ٢٣-٠٤-٢٠١٩ - ١١:٠٢ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری کامیاران دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٤٤ تاران

حوکمی دەسبەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری درا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

دوو بەرهەمی نووسەرێکی بۆکانی چاپ کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥٨ تاران

کوردستان/ سێ کچ و ژن هەوڵی خۆکوژیان دا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٣٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد خەڵکی شاری هەرسین ئێعدام کرا

١٣٩٨/٠٢/٠٢ - ٢٢-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٢٦ تاران

بەربوونەوە، گیانی کرێکارێکی بۆکانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٢/٠١ - ٢١-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

بە هۆی بەربوونەوەی لە بەرزایی کۆڵبەرێک بریندار بوو

١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا