"داگیرکاری" و تیرهاوێژیی پادگانی مەریوان هاووڵاتی‌یانی تووشی بێزاری کردووە

١٣٩٣/٠٢/٢٠ - ١٠-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٤٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

\ئاژانسی کوردپا: تێرهاوێژیی پادگانی ئامووزشیی سەربازی لە شاری مەریوان، کە بە مەودای یەک کیلۆمیتر لە شاری مەریوان دوورە، بێزاری هاووڵاتییانی ئەو شارەی لێکەوتۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی رابردوودا کە خولی ئاموزشیی سەربازی و هەروەها تێرهاوێژیی هێزە نیزامییەکان لە پادگانی شاری مەریوان بەڕێوەچووە، خەڵکی شاری مەریوان و بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی کە لە پادگانی شارەکە نزیکن، تووشی بێزاری هاتوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، تێرهاوێژی و تەقەی بەردەوام لەو پادگانە، ناڕەزایەتیی هاووڵاتییانی شارەکەی لێکەوتۆتەوە و خوازیاری گواستنەوەوەی ناوەندی ئاموزشی سەربازی و تێرهاوێژی بۆ شوێنێکی دوور لە ناوشار بوون، بەڵام نەتەنیا داواکاریی خەلک وڵامی پێ‌نەدراوەتەوە، بەڵکوو لێپرسراوانی نیزامیی شارەکە چەندین هێکتار لە زەوی‌یە کشتوکاڵی و لێڕەوارەکانی نزیک ئەو پادگانەیان بۆ گەورە کردنەوەی پادگانەکە داگیر کردووە.

سەرچاوەکە گوتیشی، بەشێک لە لێڕەواری نزیک پادگانەکەش بە بیانووی گەورە کردنەوەی پادگانەکە خەریکە لەبەین دەبردرێن، کە ئەمە لەگەڵ ناڕەزایەتیی ژینگەپارێزانی شارەکە بەرەوڕوو بۆتەوە.

سەرجاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند لایەکەوە بەبێ ئیزنی خاوەن زەوییەکان پەرژینی باخەکانیان تێکداوە و زیانی بەرچاوی بە وەرزێڕان گەیاندووە و لە چەندین شوێن لە نێوان خەڵک و هیزە نیزامییەکاندا شەڕ و ئاڵۆزی هاتۆتە ئاراوە و هاووڵاتییان داوای راگرتنی تێکدانی باخ و رەزەکانیان بوون و داوای قەرەبوویان کردووە.
19892.jpg

19893.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە