رێوڕەسمی ساڵیادی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر لەزیندانی رەجایی شار

١٣٩٣/٠٢/١٨ - ٠٨-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٤٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٣١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێوڕەسمی ساڵیادی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر لەزیندانی رەجایی شارئاژانسی کوردپا: رێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی لەناو زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەڕێوە چوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی چوارشەممە کۆمەڵێک لەزیندانیانی سیاسیی رەجایی شاری کەرەج بە بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێک، یاد و ناوی کەمانگەرییان بەرز نرخاند.

ئەو رێوڕەسمە لە بەرەبەری چوارەمین ساڵڤەگەڕی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و چوار زیندانیی سیاسیی دیکە لە ١٩‌ی بانەمەڕی ٨٩دا، بەڕێوە چووە.

ماڵپەڕی رێکخراوی بەرگریی لەمافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردۆتەوە، زیندانیانی سیاسیی گرتووخانەی رەجایی شاری کەرەج لەو رێوڕەسمەدا، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردۆتەوە و تێیدا یاد و ناوی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی بەرز نرخاندووە.

بەشدارانی رێوڕەسمەکە باسیان لەوەش کردووە، کە رۆژی "هەینی" بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانیدا مان دەگرن.

فەرزاد کەمانگەر، چالاکی مافی مرۆڤ، رۆژنامەنووس و مامۆستای کورد سەر لەبەیانی رۆژی یەک شەممە رێکەوتی ١٩‌ی بانەمەڕی ١٣٨٩ هاوڕێ‌ لەگەڵ عەلی حەیدەرییان، فەرهاد وەکیلی، شیرین عەلم هوولی و مێهدی ئیسلامیان لەزیندانی ئێڤین لەسێدارە دران.

فەرزاد لەلایەن دەزگا قەزاییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە تاوانی ئەندامیەتی لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکانی درابوویە پاڵ.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە