دەزگای قەزایی لەشاری سنە دەستی بەسەر بارمتەی ئازادکرانی رۆژنامەنووسێکی کوردا گرت

١٣٩٣/٠٢/١٧ - ٠٧-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٥٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دەزگای قەزایی لەشاری سنە دەستی بەسەر بارمتەی ئازادکرانی رۆژنامەنووسێکی کوردا گرتئاژانسی کوردپا: خانووی نیشتەجێ بوونی دو بنەماڵەی کوردی خەڵکی شاری سنە کە وەکوو بارمتە بۆ ئازادکرانی رۆژنامەنووسیکی کورد لە زیندان داندرابوو، بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران زەوت کران.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئومید ئەحمەدزادە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە، کە ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بە دانانی ١٠٠ ملیۆن تمەن بارمتە، کە سەندی دوو دەست خانووبەرە بوو، ئازاد کراو هەنووکە دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران داوای چۆڵکردنی ئەو دوو خانووبەرەیە دەکات.

19846.jpg
ئومید ئەحمەدزادە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری سنە
ئومید ئەحمەدزادە لە لیدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کوردپا رایگەیاند؛ ئیدارەی کۆکردنەوە و فرۆشتنی ماڵ و کەلووپەلی "تملیکی(خاوەنی)" لە شاری سنە بە بڕیاری دادگای ئینقلابی ئەو شارە بنەماڵەی (مام و پوور)ی منی ئاگادار کردۆتەوە، کە خانووەکانیان چۆڵ بکەن.

ئەو چالاکە خوێندکارییە گوتیشی، ساڵی ١٣٨٦ بەهۆی قسە کردن لە زانکۆی بووعەلیی هەمەدان و رەخنە گرتن لە یاسای بنەڕەتیی ئێران لەسەر مەسەلەی هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەروەها بڵاو کردنەوەی بابەتێک لەژێر ناوی "ما محکوم بە از خود نگفتنیم" لە حەفتەنامەی دیدگادا دەستبەسەر و بە تەبلیغ بۆ شێواندنی رای گشتی و لایەنەگری لە حیزبە کوردییەکان تۆمەتبار کرام.

19847.jpg
چارەنووسی یەزدان حوسێن پەناهی هەتا ئێستا نادیارە
ئەو ئەندامەی شۆرای بەڕێوەبەریی حەفتەنامەی ئاسۆ گوتیشی، ساڵی ١٣٧٨ لەلایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شاری سنەوە بە سەرۆکایەتیی دادوەر تەیاری و بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی، پیكهێنانی کۆبوونەوە و تەبلیغ بۆ شێواندنی رای گشتی حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی کرانم بۆ بڕایەوە و بە ناچاری رووم لە دەرەوەی وڵات کرد.

لەلایەکی دیکەوە، چارەنووسی لاوێکی تەمەن ٢٣ ساڵەی کوردی خەلکی شاری سنە، پاش ١٢ رۆژ دەستبەسەرکران، هەتا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

یەزدان حوسێن پەناهی رۆژی شەممە رێکەوتی ٦ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لەشاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی، چارەنووس و هۆکاری دەستبەسەر کرانی روون نەبۆتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە