هاووڵاتییەکی کورد لەشاری سنە لەسێدارە درا

١٣٩٣/٠٢/١٧ - ٠٧-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٣٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد لەشاری سنە لەسێدارە درائاژانسی کوردپا: رێکخراوی زیندانەکان لەئێران، زیندانییەکی کوردی مەحکووم بە "قەساس"‌ی لەشاری سنە لەسێدارە دا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١٧‌ی بانەمەڕ، لێپرسراوانی گرتووخانەی ناوەندی سنە حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردیان بەناوی " غ.ر" جێبەجێ‌کرد.

ئەو هاوولاتییە کوردە، لەئەنجامی شەڕ بنەماڵەیی و کوشتنی "ژن براکەی" بەقەساس(تۆڵە) حوکم درابوو.

"غ.ر" خەڵکی شاری دیواندەڕەیە و دوای ئەنجام دانی قەتڵ لەیەکێک لەشارەکانی باشووری ئێران دەستبەسەر کرابوو.

"قەساس"‌ی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەحاڵێکدایە کە لەساڵی رابردوودا، ٣٧٥ قاتڵ (بکوژ)، لەلایەن بنەماڵەی قوربانیانەوە بەخشراون.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە