راگواستنی زیندانییەكی سیاسیی كورد لەمەهابادەوە بۆ بۆكان

١٣٩٣/٠٢/١٧ - ٠٧-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٩٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

راگواستنی زیندانییەكی سیاسیی كورد لەمەهابادەوە بۆ بۆكانئاژانسی كوردپا: زیندانییەكی سیاسیی كورد لەزیندانی ناوەندی مەهابادەوە بۆ زیندانی شاری بۆكان راگوێزرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی سێ‌شەممە رێكەوتی ١٦‌ی بانەمەڕ لەسەر بڕیاری دەزگای قەزایی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەشاری مەهاباد سەید محەمەد حوسێنی لەزیندانی ئەو شارەوە رەوانەی گرتووخانەی ناوەندی شاری بۆكان کرا.

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، كۆتاییەكانی مانگی رەشەمەی ساڵی ٩٢ خۆی بە زیندانی ناوەندی شاری مەهاباد ناساندبوو.

هەواڵنێری ئاژانسی كوردپا لەشاری مەهابادەوە رایگەیاند، سەید محەمەد حوسێنی ساڵی ١٣٨٦ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لەشاری بۆكان دەستبەسەر و دواتر بە ٦ ساڵ زیندانیی تەعزیری حوكم درا.

دەزگای قەزایی حكوومەتی ئێران لەدوو پەروەندەی جیاوازدا ( ئەندامەتی لە حیزبێكی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران و راگرتنی چەك) حوكمی ٢ و ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری بۆ سەید محەممەد بڕێوە.

سەید محەمەد حوسێنی ٢ مانگ لەو حوكمەی لەگرتووخانەی مەهاباد تێپەڕ كردووە و هەنووكە بۆ زیندانی شاری بۆكان راگوێزراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە