هێزە ئیتلاعاتییەکان لاویکی روانسەرییان دەستبەسەر کرد

١٣٩٣/٠٢/١٦ - ٠٦-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٣٦٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هێزە ئیتلاعاتییەکان لاویکی روانسەرییان دەستبەسەر کردئاژانسی کوردپا: مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە شاری روانسەر هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە کۆتاییەکانی حەفتەی رابردوودا لاویکی کوردی خەڵکی گوندی "حەسەن‌ئاوا"ی سەربە شاری روانسەر بەناوی شاسوار شاسواری لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و رەوانەی کرماشان کرا.

دەگوترێت، شاسوار شاسواری نەخۆشیی شێرپەنجەی هەیە و لە رۆژی ١١ی مانگی بانەمەڕەوە لە گرتنگەی کرماشان لە دەستبەسەری‌دایە و هەتا ئێستا چارەنووسی ناڕوونە.

ماڵپەڕی "سلام کورد" بڵاوی کردۆتەوە، ئەو لاوە کوردە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە گوتاربێژیی "غەیرە ئایینی"ی پێش‌نوێژی گوندی حەسەن‌ئاوای شاری روانسەر دەستبەسەر کراوە.

دانانی پێش نوێژ و مەلای ئایینیی مزگەوتەکان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بە تایبەت بۆ پەیڕەوانی سوننی مەزهەب لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکان و ئیدارەی ئەوقافەوە، لەگەڵ ناڕەزایەتیی بەردەوامی خەڵک بەرەوڕوو بۆتەوە و مزگەوتەکان بە ئاشکرا بوونەتە شوێنێک بۆ برەودان بە بیری توندڕەوی ئایینی و ئایدیۆلۆژیای حکوومتی ئیسلامیی ئێران.

19828.jpg
شارام ئەحمەدی و ئارەش شەریفی دوو زیندانیی کوردی پەیڕەوی سوونی مەزهەب
هەروەها لە چەند رۆژی رابردوودا دوو کەس لە زیندانیانی سوننی مەزهەب لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەرەوڕووی حوکمی نوێ و نەخۆشی بوونەتەوە.

سەرلە بەیانیی رۆژی رابردوو دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران شەهرام ئەحمەدی، زیندانیی عەقیدەتی کوردی مەحکووم بە سێدارەی بانگهێست کردووە.

هەروەها راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، کە ئارەش شەریفی زیندانیی مەزهەبیی کورد چاوەکانی تووشی کەم‌بینایی بوون.

ئارەش شەریفی کە حوکمی سێدارەی بۆ بڕاوەتەوە، چاوەکانی بەتەواوەتی کەم حوکم بوونە و لە زینداندا تووشی نەخۆشیی "ئاسم"یش هاتووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە