مەهاباد/هاووڵاتییەکی کورد پاش ٧٥ رۆژ دەستبەسەری چارەنووسی ناڕوونە

١٣٩٣/٠٢/١٤ - ٠٤-٠٥-٢٠١٤ - ١٣:٥١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مەهاباد/هاووڵاتییەکی کورد پاش ٧٥ رۆژ دەستبەسەری چارەنووسی ناڕوونەئاژانسی کوردپا: هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد پاش زیاتر لە ٧٠ رۆژ لە دەستبەسەر کران، هەتا ئیستا هۆکاری دەستبەسەرکرانی روون نەبۆتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رەحیم رەشی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد، کە رێکەوتی ١ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستاش لە زیندانی شاری ماهاباد راگیراوە و دادگایی نەکراوە.

19796.jpg
چارەنووسی رەحیم رەشی هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری مەهاباد ناڕوونە
ئەو هاووڵاتییە کوردە، کە پێشتریش چەندین جار دەستبەسەر کراوە و هەر جارێکیش بۆ ماوەی ٦ رۆژ، ١٥ رۆژ و ٢٢ رۆژە مانی لە خواردن گرتبوو، بەو هۆیەوە تووشی نەخۆشیی گورچیلە بووە.

ئەو هاووڵاتییە، ٢٨ی پووشپەڕی ساڵی ساڵی ١٣٨٩‌ی هەتاویش لە گوندی ئاڵبڵاغی سەربە شاری مەهاباد دەستبەسەر کرابوو و ئەو کات بۆ ماوەی ٣٦ رۆژ مانی لەخواردن گرتبوو.

رەحیم رەشی تەمەنی ٦٣ ساڵە بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشیی گورچیلە لەو ماوەیەدا دوو جار رەوانەی بێهداریی نێو زیندان کراوە و ئەمە ترس و نیگەرانیی لای بنەماڵەکەی دروست کردووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٣٠ - ١٩-٠٤-٢٠١٩ - ١٢:٣١ تاران

سێ هاووڵاتی بە ئێعدام مەحکووم کران

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری مەهاباد دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٢٩ - ١٨-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠١/٢٨ - ١٧-٠٤-٢٠١٩ - ١٦:٥١ تاران

سەرما گیانی سێ کوڵبەری ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٢٧ - ١٦-٠٤-٢٠١٩ - ١٨:٣٩ تاران

جووتیارێکی مەریوانی بە تەقینەوەی مین لاقێکی قرتا