پاوە/هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کرد

١٣٩٣/٠٢/١٣ - ٠٣-٠٥-٢٠١٤ - ١٨:٠٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٠٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

پاوە/هێزە ئیتلاعاتییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردئاژانسی کوردپا: لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران رەوتی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لەڵایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە بەردەوامە و لەو پەیوەندییەدا هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا؛ وەحیدوڵڵا دووستی خەڵکی شاری پاوە کە لەگەڵ چەند کەس لەهاوڕێکانی سەردانی کرماشانی کردبوو، لە (پۆلیس را)ی شمشێر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزراوە.

وحیدوڵڵا دوستی کە خەڵکی شاری پاوە و هەر لەوێش سەرباز بووە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣ی بانەمەڕ، لە (پۆلیس‌ڕا)ی شمشێر، لە ١٠ کیلۆمیتریی شاری پاوە، دەستبەسەر کراوە و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانەکەی روون نەبۆتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٣٠ - ٢١-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٢ تاران

بارمتەی هاووڵاتییەکی کورد، بۆ فرۆش درا بە موزایدە

١٣٩٨/٠٤/٢٩ - ٢٠-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٥٩ تاران

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی ئیلام، ٨ ڕۆژە بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٨ - ١٩-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٠ تاران

گواستنەوەی زیندانییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە