ورمێ/ ئەنستیتۆی فەرهەنگی هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی داخرا

١٣٩٢/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٣ - ١٠:٢٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٧١٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ورمێ/ ئەنستیتۆی فەرهەنگی هونەری ئەندێشەی ئەحمەدی خانی داخرائاژانسی کوردپا: ئەنستیتۆی فەرهەنگی هونەریی ئەحمەدی خانی لە ورمێ بە بڕیاری ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لەو شارە بەرەووی داخران بوویەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژ ئەنیستیتۆی فەرهەنگی هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی لەسەر داوای ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشاد و لەلایەن مەئموورانی ئەماکنی شاری ورمێ لە ئوستانی ئازەربایجانی رۆژئاوا داخرا.

بەرپرسانی ئەنستیۆی فەرهەنگی هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی لە کاتێکدا بەرەوڕووی داخران دەبێتەوە کە ئەنستیتۆی ناوبراو بە مۆڵەتی فەرمیی ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی لە شاری ورمێ سەرقاڵی چالاکی بووە.

ئەنستیتۆی فەرهەنگی و هونەریی ئەندێشەی ئەحمەدی خانی ساڵی ١٣٨١ لەلایەن كۆمەڵێک رۆشنبیر و چالاكی فەرهەنگی و ئەدەبیی كوردەوە دامەزرا کە یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکانی ئەو ناوەندە فەرهەنگییە، گرینگی و بڕەودان بە رۆشنبیری و کولتووری بوو.

پێشتریش لە رەشەممەی ساڵی ١٣٩٠ی هەتاویدا گۆڤاری چاند كە بە زاراوەی كرمانجیی ژووروو لەلایەن ئەنستیتۆی ئەحمەدی خانییەوە چاپ و بڵاو دەکرایەوە، پاش بڵاو بوونەوەی دووەمین ژمارەی، بە بڕیاری وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پێش بە وەشانی گیراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠١/٠٥ - ٢٥-٠٣-٢٠١٩ - ١٨:٥١ تاران

دوو لاوی کورد لە شاری مەریوان دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٣:٠٢ تاران

ڕووداوی هاتوچۆ گیانی چوار وەرزشوانی ئێرانی ئەستاند

١٣٩٨/٠١/٠٤ - ٢٤-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:١٨ تاران

دوو چالاکی کرێکاری لە کرماشان و سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠١/٠٣ - ٢٣-٠٣-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

لاوێک لە شاری دیواندەرە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠١/٠٢ - ٢٢-٠٣-٢٠١٩ - ١٠:٤٩ تاران

چالاکێکی مەدەنی لە شاری سنە، دەسبەسەر کرا