بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنان

١٣٩٢/٠٥/١٣ - ٠٤-٠٨-٢٠١٣ - ١٥:٠٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٩٠٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەرموور، راپۆرتی حەفتانەی ئاژانسی کوردپا سەربارەت بەپرسی ژنانحەفتەی دووهەمی مانگی گەلاوێژی ١٣٩٢ی هەتاوی

ئاژانسی کوردپا:بەمەبەستی زیاتر زەق کردنەوە و تاوتوێ کردنی مەسەلە پەیوەندیدارکانی تایبەت بە ژنان، ئاژانسی کوردپا بەشێوی حەفتانە راپۆرتێک لەژێر ناوی "بەرموور" بڵاو دەکاتەوە.

ئامانجی سەرەکی لە بڵاوکردنەوەی ئەم راپۆرتە تایبەتییە، زەق کردنەوەی پێشلکارییەکانی دەرهەق بە ژنان و هەروەها گرینگی دان بە سەرجەم چالاکییەکانی ژنان کە لەلایەن ژنان و رێکخراوەکانی پەیوەندیدار بە ژنانەوە ئەنجام ئەدرێت.

بەهۆی بەربڵاوی و گرینگیی ئەم بابەتە و هەروەها نەبوونی دەنگدانەوە لە ناو میدیاکاندا، "بەرموور" بە شێوەی دیاریکراو دەپرژێتە سەر بابەت و مەسەلەکانی ژنان لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، بەڵام ئەمە بەو واتایە نییە کە ناوچەکانی دیکەی ئێران دەخرێنە پەراوێزەوە، بۆیە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هەوڵ ئەدات بەپێی ئیمکان، گرینگی بە سەرجەم ناوچەکان دیکەی ئێرانیش بدات.

راپۆرتی ئەم حەفتەیەی بەرموور، سێ حاڵەت پێشلکردنی مافی ژنان لە کوردستانی رۆژهەڵات کە ٢ حاڵەتی خۆکوژی و حاڵەتێکیش گواستنەوەی چالاکێکی ژن بۆ زیندانی ورمێ و هەروەها ٣ حالەت پێشلکردنی مافی چالاکانی ژن لە زیندانەکانی حکومەتی ئیسلامیی ئێران لە ناوچەکانی دیکەی ئێران، لەخۆ دەگرێت.

14364.jpg

کوردستـــــــــــان

هەر ٥ رۆژدا ژنێک خۆی دەکوژێت

14359.jpg
نەبوونی چالاکی و یان نەدانی مۆڵەتی چالاکی بە رێکخراو دامزراوەکانی تایبەت بە ژنان لە کوردستانی ئێران و هەروەها نەریتی بوونی کۆمەڵگا و فشاری بنەماڵەیی بۆ سەر ژنان، چوونەسەرەوەی رێژەی خۆکوژی لە نێوان کچان و ژنانی کوردی بەدواوە بووە.

لە ماوەی حەفتەی رابردوودا دوو کچی کورد لە شارەکانی مەریوان و ئیسلام ئابادی ‌رۆژئاوا ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەرداو بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دا.

خۆکوژی وەکوو کێشەیەکی کۆمەڵایەتی رۆژ بەرۆژ زیاتر بەرۆکی کۆمەڵگەی کوردستانی ئێران دەگرێت بە چەشنێک کە بڵاو بوونەوەی هەواڵی خۆکوژی ژنان و کچانی کورد لە کوردستانی ئێران و هەروەها کوژرانی ژنان بە دەستی کەسوکاری خۆیان بۆەتە هەواڵی رۆژانەی میدیاکان.

بەپێی ئەو ئامارەانەی کەلە ناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا تۆمار کراون، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٠ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ئەم ئامارە و بە شێوەی نێوەنجی لە هەر ٥ شەو و رۆژدا ژن یان کچێکی کورد دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی لە دەست داوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، رۆژی هەینی رێکەوتی ٤ی گەلاوێژ، کچێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بەناوی "فەریدە کامڕەوا"، کچی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "نێ"ی سەربە شاری مەریوان ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و بەهۆی سووتانی لەڕادەبەدەر گیانی لەدەست دا.

دەگوترێت فەریدە نزیک بە ٩٠%ی جەستەی تووشی سووتان بووە و بەهۆی قوڵیی برینەکانییەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.

هەروەها سەرەتای حەفتەی رابردوو، کچێکی لاوی ٢٢ ساڵە لە گوندی "حەوت چاوە"ی ئیسلام ئابادی رۆژئاوا لە ئوستانی کرماشان پاش ئەوە لەگەڵ براکەی بەکێشە هاتبوو، ئاگر لە جەستەی خۆی بەرداو لە ئەنجامدا بووە هۆی گیان لەدەست دانی.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم راپرتە ناسنامەی ئەو کچە کوردە لە میدیاکانەوە رانەگەیەندراوە.

بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ئاژانسی کوردپا، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ٣٠ ژن و کچی کورد لە ناوچە کوردنشینەکانی ئێران بەهۆکاری جۆراوجۆر کۆتاییان بەژیانی خۆیان هێناوە.

هەروەها بەپێی ئەو ئامارە، ٩ حەڵەتی خۆکوژییەکان لە رێگەی خۆهەڵواسین و ١٧ حاڵەتیش لە رێگەی خۆ سووتاندنەوە بووە.


14363.jpg

راگواستنی شەهێن بایزیدپوور بۆ بەندی گشتیی زیندانی ورمێ

14361.jpg
"شەهین بایزیدپوور" ئەندامی خولی دووەمی شۆرای شاری بۆکان، رێکەوتی ٧ی گەلاوێژ بۆ بەندی گشتیی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ (زیندانی دەریا) راگوێزرا.

شەهێن بایزید پوور رێکەوتی ١٧ی پووشپەڕ لەشاری بۆکان و لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئەو شارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.

ئەو ئەندامەی پێشووی شۆرای شاری بۆکان یەكێک لە چالاکانی مەدنی و هەروەها یەکێکیش لە دامەزرێنەرانی ئەنجومەنی كەمئەندامانی ئەو شارە بووە.

دوابەدوای هەڵبژاردنی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی شۆرای شاری بۆکان کلە ٢٤ی جۆزەردانی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو، چەندین کەس لە پاڵێوراوانی شۆرای ئەو شارە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و بەرەوڕووی هەڕەشەی مەئموورانی ئەو ئیدارەیە بوونەوە.

زۆربەی پاڵێوراوانی شۆرای شاری بۆکان لەسەر ئەو باوەڕەن کە بەشێوەی پلان بۆ دارێژراو لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە هەڵبژاردنەکاندا ساختەکاری کراوە.

ئێران

دۆخی چالاکانی ژن لە زیندانەکانی ئێران دا

14355.jpg
مەریەم شەفیع‌پوور، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری بێبەشکراو لە خوێندن
بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو بوونەتەوە،لە دۆخی مەریەم شەفیع‌پوور، چالاکی خوێندکاری و خوێندکاری بێبەشکراو لە خوێندن کە رۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ دەستبەسەر کرابوو هیچ هەواڵێک لە بەر دەستدا نیە و بە پێی ئەو پەروەندە سازییانەی کە بۆی کراوە ئەگەری ئەوە هەیە کە بە مەبستی دانپێدانانی زۆرەملی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەرەوڕووی فشار بووبێتەوە.

مەریەم شەفیع‌پوور، پاش ئەوەی رۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ بۆ لقی ٢٠ی دادسەرای شەهید مقەدەس کرا، ناوبراو دوای لێپرسینەوەی سەرەتایی، دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئەوین گوازرایەوە.

ئەم خوێندکارە، لە ساڵی ١٣٨٩ بە هۆی چالاکییەکانی لە لایەن دادگای ئینقلابی شۆرشەوە بە ١ ساڵ حەبسی هەڵپسێردراو مەحکووم کرا بوو.

14357.jpg
فەریبا پژوه، هەواڵنێری پێشووی هەواڵدەریی "ئیلنا" و رۆژنامەکانی سەربە بەرەی ریفۆرمخوازەکان وەک: "آفتاب یزد"، "اعتماد ملی"
لە لایەکی دیکەوە، فەریبا پژوه، هەواڵنێری پێشووی هەواڵدەریی "ئیلنا" و رۆژنامەکانی سەربە بەرەی ریفۆرمخوازەکان وەک: "آفتاب یزد"، "اعتماد ملی" رۆژی چوارشەممە ١٩ی پووشپەڕ دەستبەسەر و بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین گوازرابوویەوە، رۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ ئازاد کرا.

فەریبا پاش هەڵبژاردنەکانی خولی دەیەمی سەرکۆماری لە ساڵی ٨٨ دەستبەسەر و پاش ١٢٤ رۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.

ناوبراو لە لایەن دادگای شۆڕشەوە بەتاوانی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە یەک ساڵ حەبسی تەعزیری مەحکوم کراو دواتر دادگای پیداچوونەوە ئەم حوکمەی بۆ ٥ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێراو گۆڕی.

14358.jpg
موتەهیرە بەهرامی حەقیقی، کە بە ٦٢ ساڵ تەمەنەوە بە تەمنترین زیندانی ژنی زیندانی ئەڤین
لە لایەکی دیکەوە، موتەهیرە بەهرامی حەقیقی کە بە ٦٢ ساڵ تەمەنەوە بە تەمنترین زیندانی ژنی زیندانی ئەڤین بە ئەژمار دێت و هاوکات تووشی ئازاری "پشت" بووە، سەرەڕای ئەوەی پزیشکان رایانگەیانددوە کە دەبێ نەشتەرگەری بۆ بکرێت، بەڵام ناوبراو لەگەڵ دژایەتی دادسان بەرەوروو بووەتەوە و هەتا ئێستا ئیزنی پێ نەدراوە سەردانی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکات.

ئەم زیندانییە سیاسیە لە گەڵ ئەگەری نوقسان بوون بەرەو روو بووەتەوە.
موتەهەرە بەهرامی کەلە رۆژی ٦ی بەفرەنباری ٨٨دا دەستبەسەر کرابوو،١٠ ساڵ زیندانی و دوورخرانەوە بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج"ی بۆ برایەوە.

سەرچاوەکان:
ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا ( ٢ حاڵەت)
هەواڵدەریی هێرانا (٢ حالەت)
ئاژانسی جمعیت مبارزە با تبعیض تحصیلی (١ حاڵەت)
ماڵپەڕیNNS ROJ (١ حاڵەت)
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٨:٣٠ تاران

دوو کۆڵبەری کورد لە پیرانشاردا بریندار بوون

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:٠٠ تاران

ئیتلاعات، هاووڵاتییەکی مەریوانیی دەسبەسەر کرد

١٣٩٨/٠٢/٢٩ - ١٩-٠٥-٢٠١٩ - ١٠:٢٠ تاران

دەسبەسەرکردنی خوێندکارێکی کورد لە مەریواندا

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١٢:١٥ تاران

سپای پاسداران، کاولکاری سەرەکیی سروشتی کوردستانە

١٣٩٨/٠٢/٢٧ - ١٧-٠٥-٢٠١٩ - ١١:١٧ تاران

خۆکوژیی ژنێک لە کرماشاندا

١٣٩٨/٠٢/٢٥ - ١٥-٠٥-٢٠١٩ - ١٣:٥٧ تاران

بانگی زانیاریی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە کوردستان