مردنی گوماناویی زیندانییەکی تەمەن ٢٣ ساڵەی بەلووچ لە زیندانی زاهیدان

١٣٩٢/٠٤/٠٩ - ٣٠-٠٦-٢٠١٣ - ١٩:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

مردنی گوماناویی زیندانییەکی تەمەن ٢٣ ساڵەی بەلووچ لە زیندانی زاهیدانئاژانسی کوردپا: یەکێک لە زیندانیانی بەندی ١ی زیندانی زاهیدان، یەک رۆژ بپێش لە ئازاد کرانی لە زیندان، بەشیوەکەی گوماناوی گیانی لەدەست دا.

رۆژی دووشەممەی حەفتەی رابردوو رێکەوتی ٣ی پووشپەڕ، "عەلی رەزا شەبەخش" یەکێک لە زیندانیانی بەندی ١ی زیندانی زاهیدان کە بە بەندی "جوانان(لاوان)" بە ناوبانگە، بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەست دا.

ئەو هاووڵاتییە "بەلووچ"ـە ٧ ساڵ پێش ئێستا لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا لە ئەنجامی کێشە لەگەڵ کوری فەرماندەرێکی سپای پاسداران بەناوی "عەبدولحەمید نەودێهی"، بەتاوانی کوشتنی کوڕی ئەو فەرماندەرە دەستبەسەر کراو لەو کاتەوە هەتا ئێستا لە زیندانی زاهیداندا راگیرابوو.

ماڵپەڕی "چالاکانی مافی مرۆڤ و دێمۆکراسی لە ئێران" بڵاوی کردەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە تەمەن ٢٣ ساڵیە، لە دادگادا بەبێ تاوان ناسێندرابوو و هاوکات بنەماڵەی کوژراوەکەش رەزامەندیی خۆیان لەگەڵ ئازاد کرانی ناوبراو لە ریێەوتی ٤ی پووشپەڕدا دەربڕیبوو.

هەروەها رێکەوتی ٢٧ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١ زیندانییەکی کوردی خەڵکی شاری سەقز بەناوی "محەممەد زینەتی" تەمەن ٣١ ساڵ، لە زیندانی شاری میناب بەشێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد