بەشداریی ٤ قوتابیی کورد لە ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێران

١٣٩٢/٠٤/٠٥ - ٢٦-٠٦-٢٠١٣ - ١٠:٥٤ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەشداریی ٤ قوتابیی کورد لە ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێرانئاژانسی کوردپا: ٤ قوتابیی نموونەی کوردی خەڵکی شاری سنە گەیشتنە قۆناخی کۆتایی ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێران.





13496.jpg
بەشی راگەیاندنی ئیدارەی پەروەردەی ئوستانی کوردستان بڵاوی کردەوە، ٤ قوتابیی نموونە و بلیمەتی قوتابخانەی "بەهەشتی"ی شاری سنە بەناوەکانی "محەممەد ئارەشی زەرنشان و ئەمیر محەممەدی وەحدانی" لە رشتەی "بایۆلۆژی" و "کیا ئێراندۆست و ساعید حوسێنی" لە رشتەی "کیمیا"دا توانیان لە قۆناخی کۆتایی ئولەمپیادە زانستییەکانی وڵاتی ئێراندا بەشداری بکەن.

ئەو تاقیکردنەوانە لە ٧ رشتەی وەک: بیرکاری، فیزیک، کیمیا، بایۆلۆژی و ژینگەناسی، کۆمپیوتێر، ئەدەبی و ئەستێرە ناسی"دا بەرێوەچوو کە لە هەر رشتەیەکدا ٤٠ هەتا ٦٠ قوتابی بەشداربوون کە لە کۆتاییدا ئەو ٤ قوتابییەی خەلكی شاری سنە سەرکەوتنیان بەدەست هێنا.

13495.jpg
"هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا "ئەمیر رەزا غوڵامی" قوتابیی بیرتیژ و بلیمەتی قۆناخی ناوەندی و خەڵکی شاری ئابدانان، توانی لە ئۆلەمپیادی سەرتاسەریی قوتابییانی ئێراندا بەشداری بکات.

ئولەمپیادی قوتابیانی نموونە هەموو ساڵێک لە ژێر چاوەدێریی وەزارەتی پەروەردەی وڵاتی ئێراندا بەڕێوە دەچێت و قوتابیانی سەرکەوتوو لەلایەن باشگای زانستیی وەزارەتی پەروەردەوە رەوانەی ئۆلمپیادە جیهانییەکان دەکرێن.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا