هەبوونی ٢ ماری کوشندە لە بەندی ژنانی زیندانی "ئێڤین"

١٣٩٢/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٣ - ١٢:٣٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٨٩ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هەبوونی ٢ ماری کوشندە لە بەندی ژنانی زیندانی ئاژانسی کوردپا: هەبوونی دوو ماری کوشندەو ژەهراوی لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین، ترس و دڵە راوکێی لای ژنانی ئەو زیندانە دروست کردووە.

ماڵپەڕی "کلمە" لە هەواڵێکدا بڵاوی کردەوە، لە بەندی ژنانی زیندانی "ئێڤین" دوو ماری کوشندە و ژەهراوی بیندراوەو یەکێکیان کە درێژییەکی نیو میتر بووە کوژراوە و ئەوی دیکەیان هەتا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

هەبوونی مار لە بەندی زیندانیان پێشینەی نەبووە و هەتا ئێستاش چۆنیەتیی هاتنی ئەو ٢ مارە بۆ بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین نەزانراوە.

پێشتریش هەمان سەرچاوە لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە ٣٤ زیندانی سیاسی و مەزهەبیی ژن لە بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین راگیراون و ماوی ٢ ساڵە مافی تەلەفۆن کردنیان پێ نەدراوە و نەیاتوانیوە لەگەڵ بنەماڵەکانیان قسە بکەن.

هەروەها لەماوی رۆژانی حەفتەدا تەنیا یەک کاتژمێر مافی هەواخۆرییان هەیە، ئەوەش لە حاڵیکدایە کە بەندی ژنانی زیندنای ئێڤین ساڵۆنێکی بچووکە کە پێشتر بەندی "متادۆن"ییەکانی ئەو زیندانە بووە.

ناوی بەشێک لە ژنانی زیندانی کراوی زیندانی ئێڤین
13422.jpg

13423.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد