ئەفشین ئۆسانلوو چالاکی کرێکاری لە نەخۆشخانەی رەجایی شاری کەرەج گیانی لەدەست دا

١٣٩٢/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٣ - ١٧:٤٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤٠ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئەفشین ئۆسانلوو چالاکی کرێکاری لە نەخۆشخانەی رەجایی شاری کەرەج گیانی لەدەست دائاژانسی کوردپا: ئەفشتن ئوسانلو چالاکی کرێکاری کە رۆژی پێنج‌شەممە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو، لە تەمەنی ٤٢ ساڵیدا بەهۆی "جەڵتەی دڵ" گیانی لەدەست دا.

بەرپرسی گشتیی زیندانەکانی تاران بە هەواڵدەریی "ئیسنا"ی راگەیاندووە، ئەفشین ئوسانلوو یەکێک لە دامەزرێنەرانی سندیکای شۆفیر ئوتوبووسی نێوان شارەکان کە رۆژی پێنج‌شەممە تووشی راوەستانی دڵ هاتبوو، پاش راگواستن بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، سەرئەنجام سەرلەبەیانی رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەی رەجایی شار گیانی لەدەست دا.

13387.jpg
ئەفشین ئوسانلوو
ئەفشین ئوسانلوو برای مەنسوور ئوسانلوو دامەزرێنەری سندیکای کرێکارانی شیرکەتی "واحد"، لەلایەن قازی سەڵەواتییەوە بەتاوانی پێکهێنانی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بە ٥ ساڵ زیندان حوکم دراو دواتریش لە دادگای پێداچوونەوەدا ئەو حوکمە پشت‌ڕاست کرایەوە.

ئەو چالاکە کریکارییە ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر کرابوو کە حوکمەکەی مانگی رەشەممەی ئەمساڵ کۆتایی پێ دەهات و لە زیندان ئازاد دەکرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد