کوژرانی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی قەزوێن

١٣٩٢/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٣ - ١١:٢٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٠٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژرانی خوێندکارێکی کوردی خەڵکی قەزوێنئاژانسی کوردپا: خوێندکارێکی کوردی خەڵکی ئوستانی قەزوێن، بەهۆیەکی ناڕوون و بەدەستی کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٣١ی جۆزەردان هاووڵاتییەکی کورد بەناوی "ئەحمەد جینکانلوو" کوڕی "حاجی محەممەد" لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بەزەبری چەقۆ گیانی لێ ئەستێندرا.

بە وتەی شایەتحاڵان، ئەحمەد جینکانلوو لە کاتی بەڕێوەچوونی شاییەکدا لە گوندی "سوڵتان ئاوا"ی سەربە شاری قەزوێن لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە لەناکاو هێرش کرایەسەر و بەزەبری چەقۆ کوژراو و ئەو کەسانە دەستبەجێ شوێنی رووداوەکەیان بەجێ‌هێشت.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ کەس وەک بکوژی ئەو خوێندکارە کوردەی قۆناخی کۆتایی زانکۆی قەزوێن دەستبەسەر نەکراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد