ئازاد کرانی چالاکێکی کوردی خۆراسان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی

١٣٩٢/٠٣/٢٠ - ١٠-٠٦-٢٠١٣ - ٢٢:٥٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٣٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

ئازاد کرانی چالاکێکی کوردی خۆراسان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنیئاژانسی کوردپا: یەکێک لە چالاکانی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی خۆراسان دوای ٢ مانگ راگیران لە ئیدارەی ئیتلاعات بەسپاردنی بارمتەی٢٠٠ میلیۆنی و بە شێوەکی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٨ی جۆزەردان "مەهدی جەعفەرزادە" کوڕی جەعفەر چالاکی فەرهەنگیی کوردی خەڵکی شاری " دەرەگەز"ی باکووری ئوستانی خوراسان پاش ٦٠ رۆژ لە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەیەکی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو چالاکە فەرهەنگییە بە هۆی چالاکی نواندن لە فەیسبووک و هەروەها دۆستایەتی لەگەڵ چالاکانی کوردی ئوستانە کوردنشینەکانی رۆژئاوای ئێران دەستبەسەر کراوە.

مەهدی جەعفەری تەمەن ٣٠ ساڵ و دانێشتووی شاری دەرەگەز لە باکووری ئوستانی خۆراسان بووە کە ٢ مانگ پێش ئێستا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٦٠ رۆژ لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی "مەشهەد"دا راگیراوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٩ تاران

٥ هاووڵاتی لە شاری پیرانشار دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٦ - ١٧-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١١ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزرا

١٣٩٨/٠٥/٢٥ - ١٦-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٣ تاران

تەقینەوەی مین، چەند سەر ئاژەڵی ماڵیی کردە قوربانی

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٥ تاران

چارەنووسی سێ هاووڵاتیی کورد ناڕوونە

١٣٩٨/٠٥/٢٤ - ١٥-٠٨-٢٠١٩ - ١١:١٣ تاران

ماددەی سڕکەر، ساڵانە گیانی ٣ هەزار کەس دەستێنێت

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٣٤ تاران

کرێکارێکی ڕەبەتی بووە قوربانیی ڕووداوی کار

١٣٩٨/٠٥/٢٣ - ١٤-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٤ تاران

کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت بریندار بوو

١٣٩٨/٠٥/٢٢ - ١٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:١٣ تاران

لێکۆڵەرێکی کورد لە شاری تاران دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٢١ - ١٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٨:٠٦ تاران

"سیرووس عەباسی" لە زیندانی قوروە ئازاد کرا