بنەماڵەی یارسانەکان هەڕەشەیان لێکراو کاتژمێر ٤ی شەو تەرمی رۆڵەکەیان رادەست کرایەوە

١٣٩٢/٠٣/١٦ - ٠٦-٠٦-٢٠١٣ - ١٤:١٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٩٧٧ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بنەماڵەی یارسانەکان هەڕەشەیان لێکراو کاتژمێر ٤ی شەو تەرمی رۆڵەکەیان رادەست کرایەوەئاژانسی کوردپا: هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری هەمەدان کاتژمێر ٤ی شەوی رابردوو رێکەوتی ١٦ی جۆزەردان تەرمی "نیکمەرد تاهیری"یان بردۆتە بەر دەرکەی ماڵەکەی و هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ناوبراو کردووە کە دەبێ لەو پەڕی بێ دەنگیدا تەرمی رۆڵەکەیان ئەسپەردەی خاک بکەن.

بێهروز تاهیری ئامۆزای ئەو هاووڵاتییە کوردە وێڕای پشتڕاست کردنەوە ئەم هەواڵە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاژانسی کوردپای راگەیاند: سەرجەم رێش سپی و کەسانی بەسالاچووی بنەماڵەی ئێمە لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە بانگهێشت کراون و بەڵێنیان لێ ئەستێندراوە کە رێوڕەسمی پرسەو سەرخۆشی بۆ رۆلەکەیان نەگرن.

تاهیری ئەوەشی خستەڕوو کە بنەماڵەی ئەو قوربانییە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە چاوەدێریی هێزە ئیتلاعاتییەکان و بەبێ ئامادەبوونی هیچ کام لە کەسوکاری خۆیان، تەرمی رۆڵەکەیان ئەسپەردەی خاک کردووە.

چەند رۆژ پێش ئێستا کەسێک بەناوی "کەیومەرس تەمەناک" لە زیندانی هەمەدان بە دەستی مەئموورانی ئیتلاعات سمێلی تاشراوە دواتریش سووکایەتییان بە ئایینی یارسانیش کردبوو کەلە ئەنجامی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان یەکێک لە پەیرەانی ئایینی یارسان بەناوی "حەسەن رەزەوی" خەڵکی شاری هەمەدان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو کارەی هیزە ئیتلاعاتییەکان لە بەرامبەر فەرمانداریی ئەو شارە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

هەر لەو پەیوەندییەدا و رۆژی چوارشەممە نیکمەرد تاهیری یەکێک لە پەیڕەوانی ئایینی یاری و خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان بەهۆی ئەو سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان، لە شوێنی هەمان رووداو بە ئامادەبوونی فیلمبەردار و رێژەیەکی بەرچاو لە پەیرەوانی ئایینی یاری، ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ئەو کەسەی فیملی لەو رووداوە هەڵگرتووە، لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری هەمەداندا ماوەتەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد

١٣٩٨/٠٣/٣١ - ٢١-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤٢ تاران

جێگیرکردنی چەکوچۆڵی قورس لە سنووری شاری پیرانشاردا

١٣٩٨/٠٣/٣٠ - ٢٠-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٠ تاران

ژن و پیاوێک لە زیندانی ڕەجایی شاردا، ئێعدام کران

١٣٩٨/٠٣/٢٩ - ١٩-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٢٦ تاران

لاوێکی کورد لە نزیک زانکۆی ورمێ دەسبەسەر کرا