سووکایەتی کردن بە ئایینی یارسان، خۆسووتانی ٢ کوردی یارسانی لێکەوتەوە

١٣٩٢/٠٣/١٥ - ٠٥-٠٦-٢٠١٣ - ٢٣:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٢٠٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سووکایەتی کردن بە ئایینی یارسان، خۆسووتانی ٢ کوردی یارسانی لێکەوتەوەئاژانسی کوردپا: دوابەدوای ئەوە کە هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری هەمەدان سووکایەتییان بە مەزهەبی یارسان کرد، ٢ هاووڵاتیی کوردی پەیڕەوی ئەو مەزهەبە ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بە وتەی شایەتحاڵێک، ٢ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شارەکانی سەحنە و هەمەدان بەناوەکانی "حەسەن رەزەوی" و "نیکمەرد تاهیری" رۆژانی ١٤ و ١٥ی جۆزەردان بەنێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە سووکایەتی کردنی هێزە ئیتلاعاتییەکان بە ئایینی یارسان، خۆیان سووتاند.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: حەسەن رەزەوی کە رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٤ی جۆزەردان لە هەمبەر ئەو سووکایەتی کردنەی هێزە ئیتلاعاتییەکان ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە، هەنووکە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری تاران لە دۆخێکی ئەمنیەتیدا، لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.

دوابەدوای ئەم رووداوە، نیک مەرد تاهیری خەڵکی شاری سەحنەی کرماشان کە رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٥ی جۆزەردان لە شوێنی هەمان رووداو و بە ئامادەبوونی خەڵک و فیلمبەردار ئاگری لەجەستەی خۆی بەردابوو، بەهۆی سووتانی ٦٠%ی جەستەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، نیک موراد بەر لە خۆسووتاندن بەو خەڵکەی راگەیاندووە، هێزە ئیتلاعاتییەکان سووکایەتییان بە ئایینەکەمان کردووە، بۆیە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بەو کارە ئاگر لە خۆم بەر ئەدەم.

بەپێی وتەی سەرچاوەکە، ئەو کەسەی فیملی لەو رووداوە هەڵگرتووە، لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکان دایە و هەروەها تەرمی نیک مۆرادی تەمەن ٣٥ ساڵ رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای کرد، چەند رۆژ پێش ئێستا هێزە ئیتلاعاتییەکان یەکێک لە هاووڵاتییانی کوردی پەیڕەوی مەزهەبی "یاری" بەناوی "کیومەرس تەمناک" و خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی سەربە شاری هەمەدان دەستبەسەر و لە کاتی لێپرسینەوەدا سووکایەتییان بە مەزهەبی یارسان کردووە و هەرەوەها "سمێڵ"یشیان تاشیوە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، هاووڵاتییانی یارسانی لە ئەنجامی ئاگاداربوون بەو سووکایەتییەی هێزە ئیلاعاتییەکان، بە خۆسووتاندن دژکردەوەیان لە خۆیان نیشان داوە.

هەروەها رۆژی دووشەممە رێکەوتی ١٣ی جۆزەردان مامۆستای وانەی پەروەرشی لە قوتابخانەی سەرەتایی "رازی" لە گەڕەکی "زیبا شهر"ی کرماشان، لە کاتی وانە وتنەوەدا وێڕای بێ حورمەتی کردن، پەیڕەوانی مەزهەبی یاری بە گڵاو لە قەڵەم دابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:١٣ تاران

ئێران چەکێکی نوێی لەیزریی دروست کرد

١٣٩٨/٠٦/٠١ - ٢٣-٠٨-٢٠١٩ - ١٤:٠٧ تاران

کۆڕێک لەژێر ناوی "سیاسەت و بیرەوەری" بەڕێوەچوو

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت