شاهرۆخ زەمانی و خالید حەردانی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا

١٣٩٢/٠٣/٠٦ - ٢٧-٠٥-٢٠١٣ - ١٠:٢٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٣٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

شاهرۆخ زەمانی و خالید حەردانی کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنائاژانسی کوردپا: دو زیندانیی سیاسی لەسەر داوای خەڵکی زوڵم لێکراوی ئەهواز، پاش ١٠ رۆژ مانگرتنەکەی خۆیان شکاند.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، "خالید حەردانی" و "شاهرۆخ زەمانی" کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە رووخاندنی ماڵی ٧ هاووڵاتیی عەرەبی خەڵکی ئەهواز مانیان لە خواردن گرتبوو، سەرئەنجام رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٥ی جۆزەردان کۆتاییان بە مانگرتنەکەیان هێنا.

پیرێژنێکی ئەهوازی لە پەیامێکدا بەو دوو زیندانییە سیاسییە گوتووە، ئێوە بەو هەڵوێستە کەرامەت و شەرەفتان بە ئێمە بەخشی، ئێمە وامان دەزانی لەم جیهانەدا مرۆڤێکی لەبیر کراون، بەڵام ئێوە بەو هەڵوێستەتان ژیان و بەختەوەریتان بۆ نێو ماڵەکانی ئێمە بەدیاری هێنا.

رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٢٦ی بانەمەڕی ئەمساڵ، خانووبەرەی ٧ هاووڵاتیی عەرەب لە گەڕەکی "شلەنگ ئاباد"ی ئەهواز لەلایەن مەئموورانی شارەوانیی ئەو شارەوە بەبیانووی نەبوونی مۆڵەت تێکدران.

خالید حەردانی و شاهرۆخ زەمانی بە مەبەستی راکێشانی سەرنجی ناوەند و رێکخراوە نێوخۆیی و نێونەتەوەییەکان سەبارەت بە پشتیوانی کردن لەو ٧ بنەماڵە ئەهوازییە، لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج مانیان لە خواردن گرتبوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٠٤ - ٢٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٠٧ تاران

گواستنەوەی چەکوچۆڵ لە شاری نەغەدە بۆ شنۆ

١٣٩٨/٠٤/٠٣ - ٢٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٣ تاران

ژنە هاووڵاتییەکی سەردەشت، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

هاووڵاتییەکی کورد "ممنو‌ع ‌الخروج" کرا

١٣٩٨/٠٤/٠٢ - ٢٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٤٦ تاران

تەقینەوەی "تی ئێن تی"، گیانی جۆشکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٠١ - ٢٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:١٤ تاران

دەسکورتی، کۆڵبەرێکی لە چارەسەریی پزیشکی بێبەری کرد