بانگهێشت و لێپرسینەوە لە کچە رۆژنامەنووسیکی کورد + وێنـــە

١٣٩٢/٠٢/٢٤ - ١٤-٠٥-٢٠١٣ - ٢٠:٠٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٥٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بانگهێشت و لێپرسینەوە لە کچە رۆژنامەنووسیکی کورد + وێنـــەئاژانسی کوردپا: کچە رۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی شاری کەنگاوەر لەلایەن پۆلیسی ئەمنیەتی ئوستانی کرماشانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێکرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاتژمێر ٨ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە رێکەوتی ٢٤ی بانەمەڕ، ئازەر تاهیرئابادی کچە رۆژنامەنووسی کورد لەلایەن ئیدارەی پۆلیسی ئەمنیەتی ئوستانی کرماشانەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئاگادار کرایەوە کە بە زووترین کات خۆی بەو ئیدارەیە بناسێنێت.

ئەو هاوکارەی حەفتەنامەی "غەرب" پاش ٢ کاتژمێر لە باگهێشت کران، خۆی بەو ئیدارەیە ناساندبوو کە بۆ ماوەی نزیک بە ١٠ کاتژمێر لەلایەن مەئموورانی ئەو ئیدارەیەوە لێپرسینەوەی لێکرابوو.

12696.jpg
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو کچە رۆژنامەنووسە، سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرکۆماری لە ئێران و هەروەها لەمەڕ بەشداری کردنی خۆی لەو هەڵبژاردنانەدا پرسیاری لێکراوە.

"ئازەر تاهیرئابادی" هاوکاری حەفتەنامەی "غەرب" و ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان لە کۆتایی مانگی رەشەممەی ساڵی رابردووشدا، لەلایەن دەفتەری پەیگیریی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری تارانەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.

ئەو ئەندامەی "سرای اهل قلم"ی ئێران لە ١٠ی خەزەڵوەری هەمان ساڵدا، هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکە لە ئەندامانی ئەو ئەنجومەنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر کرابوو.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت