کوژران و برینداربوونی کۆڵبەر و کاسبکارێکی کورد

١٣٩٢/٠٢/٢٤ - ١٤-٠٥-٢٠١٣ - ١٢:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦١٨ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

کوژران و برینداربوونی کۆڵبەر و کاسبکارێکی کوردئاژانسی کوردپا: کۆڵبەرێکی خەڵکی ناوچەی ورمێ و کاسبکار بانەیی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کوژراو و بریندار بوون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ کۆڵبەرێکی کورد بەناوی "سادق شێخی" تەمەن ٢٦ ساڵ و کوڕی "نایفت"،لەلایەن هێزە نیزامییەکانی جێگیر لە پایەگای "مەیدان"ی ناوچەی "ورمێ"ـوە تەقەی لێکراوە لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند: ئەو کۆڵبەرە کوردە خەڵکی گوندی "فەزیان"ی سەربە ناوچەی "برادۆست"ی ورمێ بووە و ساڵی رابردووش لەهەمان شوێن بەدەستی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران بریندار کرابوو، کە پاش ساڕێژ بوونەوەی برینەکانی، بەهۆی هەژاری و دەستکورتییەوە سەر لەنوێ رووی لە کۆڵبەری کردبوویەوە.

لەلایەکی دیکەوە و بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاسبکارێکی کورد خەڵکی ناوچەی بانە بەناوی "ئازاد سووراوی" کە بە ماشێنەکەی لە حاڵی گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا بووە، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی شاری بانەوە تەقەی لێکراوە و لە ئەنجامدا بە توندی بریندار بووە و ماشێنەکەشی زیانی بەرکەوتووە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو رووداوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئازاد سووراوی لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕ لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە تەقەی لێکراوە، کە ناوبراو هیچ جۆرە بار و کەلوپەلێکی پێ نەبووە و تەنیا لە حاڵی گەڕانەوە بۆ ماڵەوەدا بووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو کاسبکارە کوردە بۆ چارەسەریی برینەکانی رەوانەی نەخۆشخانەی شاری بانە کراوە و هەتا ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت