خۆ بواردن لە چارەسەر کردنی نەخۆشیی زیندانیانی کورد

١٣٩٢/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٣ - ١٨:١٩ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆ بواردن لە چارەسەر کردنی نەخۆشیی زیندانیانی کوردئاژانسی کوردپا: بەرپرسانی زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە چارەسەر کردنی نەخۆشیی زیندانییەکی بەساڵاچووی کورد خۆ دەبوێرن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کورپا، ماوەی چەندین مانگە "نامیق مەحموودی" کە لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج راگیراوە، تووشی ئازاری چاو هاتووە و هاوکات بەرپرسانی ئەو زیندانەش دانی مەرەخەسی و رەوانە کردن بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان، خۆ دەبوێرن.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: بڕیار بوو ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی بانەمەڕ نامیق مەحموودی بە مەبەستی نەشتەرگەری رەوانەی دەرەوەی زیندان بکرێت، بەڵام بەرپرسانی زیندان رێگرییان لە چوونی ناوبراو کردووە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، رێگری کردن لە نامێق مەحموودی لە حاڵێکدایە کە سەرجەم تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ئەستۆی خۆی دەبێت و سەرەڕای ئەوەی کە دادستانی شاری کەرەج بڕیاری دابوو کە ناوبراو رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت، بەرپرسانی زیندان رێگرییان لە چوونی ناوبراو بۆ نەخۆشخانە کردووە.

نامێق مەحموودی تەمەن ٧٢ ساڵ و خەڵکیت گوندی ئێرانشای سەربە شاری سەقز هاوڕێ لەگەڵ ٣ کوڕی خۆی و کەسێکی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لە ساڵی ١٣٩١دا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کران، هەتا ئیستاش سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە ١ ساڵ، پەروەندەی ناوبراو بە ناڕوونی ماوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، زەینەب جەلالیان کە ماوەی زیاتر لە مانگێکە تووشی ئازاری چاو هاتووە، لەلایەن بەرپرسانی زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشانەوە لە هەموو جۆرە پێڕاگەیشتنێکی پزیشکی بێبەری کراوە و رێگریشیان لە ناردنی ئەو ژنە زیندانییە کوردە بۆ دەرەوەی زیندان کردووە.

هەروەها بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو ژنە زیندانییە بۆ وەرگرتنی مەرەخەسی بەمەبەستی چارەسەر کردنی نەخۆشیی رۆڵەکەیان، هیچ ئاکامێکی نەبووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت