خۆکوژیی کچێک لە شاری نەغەدە

١٣٩٢/٠٢/٢٣ - ١٣-٠٥-٢٠١٣ - ١١:٢٥ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٤٧٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

خۆکوژیی کچێک لە شاری نەغەدەئاژانسی کوردپا: کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە شاری نەغەدە لە ماڵی خۆیاندا کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، سەرلە ئێوارێی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٢ی بانەمەڕ کچێک بەناوی "ناهید مەغفرەت" (قەڵاتی) تەمەن ١٧ ساڵەی خەڵکی نەغەد ، خۆی هەڵواسیوە و لە ئەنجامدا بۆتە هۆی گیان لەدەست دانی.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ناهید بەهۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی رێگرییان لە شوو کردنی ناوبراو بە کوڕی دڵخوازی خۆی کردووە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها چەند رۆژ پێش ئێستا منداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵ و قوتابیی پۆلی ٥ی سەرەتایی لە شاری ورمێ بەمەبەستی گوشار خستنەسەر باوکی خۆی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کارناسان و توێژەرانی کۆمەڵایەتی "هەژاری، کێشە کۆمەڵایەتی و بنەماڵەییەکانیان وەک سەرەکی‌ترین هۆکاری دابەزینی تەمەنی خۆکوژی هاووڵاتییانیان لە قەڵەم داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت