٥٠ چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد خوازیاری ئازادیی زیندانییەکی کورد بوون

١٣٩٢/٠٢/٢١ - ١١-٠٥-٢٠١٣ - ١٨:٤٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٤١ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

٥٠ چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد خوازیاری ئازادیی زیندانییەکی کورد بوونئاژانسی کوردپا: ٥٠ چالاکی مەدەنی و سیاسیی کورد لە نامەیەکدا داوایان لە سەرۆک دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران کردووە، کە زیندانییەکی سیاسیی کورد لە زیندان ئازاد بکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٥ی بانەمەڕ ٥٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە نامەیەکدا کە بۆ "سادق لاریجانی" سەرۆک دەزگای قەزایی ئێرانیان ناردبوو، خوازیاری ئازادیی "رەزا شەریفی بۆکانی" زیندانیی سیاسیی کورد بوون.

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەو زیندانییە سیاسییە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند: ئەو ٥٠ چالاکە کوردە لەو نامەیەدا وێڕای مەحکووم کردنی زەبر و زەنگ بۆ سەر رەزا شەریفی بۆکانی، خوازیاری ئازادیی ناوبراو بوون.

ئەو ئەندامەی بنەماڵەی رەزا شەریفی بۆکانی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو چالاکانە لە بەشێک لەو نامەیەدا جەختیان لەسەر بێ تاوان بوونی ئەو زیندانییە کورد کردۆتەوە و داوایان کردووە کە بە زووترین کات دۆسیەکەی بە شێوەی عادڵانە پێداچوونەی بۆ بکرێت.

رەزا شەریفی بۆکانی هەتا ئێستا بەهۆی زەخت و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوموەتی ئیسلامیی ئرانەوە چەندین جار لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرتووە.

هەروەها ماوەیەک پێش ئێستا ئەو زیندانییە کوردە بە بڕیاری بەرپرسی زیندانی رەجایی شاری کەرەج و مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعات بۆ زیندانی "ئێڤین" راگوێزرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی دادستانی گشتیی تاران، بۆ زیندانی رەجایی شاری کەرەج گەڕێندرابوویەوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٢٥ تاران

کرێکارێکی بۆکانی لە شاری "چوار بورج" خنکا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٧ تاران

"محەممەد نەزەری" نامەیەکی بڵاو کردەوە

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:٠٨ تاران

کتێبفرۆشیی "هەنار" لە شاری ئیلام داخرا

١٣٩٨/٠٥/٣١ - ٢٢-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٣٤ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٧:٤٩ تاران

هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کرا

١٣٩٨/٠٥/٣٠ - ٢١-٠٨-٢٠١٩ - ١٢:١٢ تاران

هەڵەی پزیشکی، گیانی ژنێکی دووگیانی ئەستاند

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:١٠ تاران

سێ هاووڵاتیی کورد لە شاری دەماوەند دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٩ - ٢٠-٠٨-٢٠١٩ - ١١:٢٧ تاران

دوو لاوی مەریوانی دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٥/٢٨ - ١٩-٠٨-٢٠١٩ - ١٣:٠٧ تاران

قامکەکانی دەستی کۆڵبەرێک دەقرتێنرێت