كۆنگرەی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی بەڕێوە دەچێت

١٣٩٠/١١/١٩ - ٠٨-٠٢-٢٠١٢ - ١٣:٤٢ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٥٠٨٢ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

كۆنگرەی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی بەڕێوە دەچێتكوردپا: لەلایەن كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگی و زانستیی هەورامان بە مەبەستی ئاوڕدانە و هەڵسەنگاندنی پێگەی زانستی و فەرهەنگیی "حاجی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی" كۆنگرەیەكی تایبەت بەو بۆنەیە رێك دەخرێت.

ماڵپەڕی چوار وەرزی نۆدشە لە راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدتەوە، كۆمەڵێك لە چالاكانی فەرهەنگی و بەرپرسانی دەوڵەتی لە ناوچەی هەورامان بڕیاریان داوە بە مەبەستی رێز دانان و ناساندنی زیاتری پێگەی زانسی و ئایینیی "حاجی مامۆستا عەلامە ئەحمەد نۆدشی" لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا كۆنگرەیەكی تایبەت و بەرفراوان رێك بخەن.

مەلا ئەحمەد نۆدشی كوڕی زانای ناودار حاجی مەلا عەبدولڕەحمان كوڕی مەلا ئەحمەدی یەكەم موفتیی گەورەی شاری سلێمانیەیە كە ساڵی (١٢٦٤ ـ ١١٩٠هەتاوی) لە نۆدشە لەدایك بووە و لەلای باوكی زانستە دینییەكان فێر بووە و دواتر لەلای زانایانی وەك: عەلامە حاجی عەبدوڵڵا خەرپانی و عەلامە مەلا محەممەد خەتی لە ناوچەی رواندز وانەی خوێندووە.

پاشان بۆ پێگەیاندنی منداڵانی كورد لە مزگەوتەكانی "مەڵكەندی"ی سلێمانی و "مزگەوتە "قووڵە"ی نۆدشە و مزگەوتی "مەولانا"ی شاری سنە وانەی وتۆتەوە و بۆ ماویەكیش موفتی گەورەیی شاری سلێمانی بووە و لە ماوەی ژیانیدا بۆ فێربوونی زانست و زانیاریی دینی سەردانی عێراق، شام (سووریە) و حەڵەب و میسر و عەرەبستانی كردووە.

عەلامە ئەحمەد نۆدشی خاوەنی پێگەیەكی بەرزی ئایینی و كۆمەڵایەتییە و كەسانێكی وەك مەولەوی شاعێری گەورەی كورد، میرزا عەبدولمەجید مەجدی ناسراو بە مەلەكولكەلام سەقزی و مەلا عەبدولكەریم مودەڕەس لەباری زانست و پێگەی ئەو زاتەوە رای خۆیان دەربڕیوە.


لە ماوەی ژیانیدا گەلێك قوتابیی پەروەردە كردووە و كەسانێكی وەک: عەلامە عەبدولڕەحمان پێنجوێنی، مەلا عەبدولقادر بیارە، سەید ئەحمەد فایز بەرزنجی، مەلا مەجید مینبەری، مەلا عەبدوڵڵا موفتی، مەلا مارف نۆدشی، شێخ سەلیم تەختەیی، مەلا عەبدولعەزیم مەجتەهدی و مەلا عسامەدەین نۆدشی و ... لەلای پەرەوەردە كراون و ئیزنیان وەرگرتووە.

عەلامە ئەعمەد نۆدشی لە بوارەکانی: فەلسەفە، ئەدەبیاتی عەرەب، بیرکاری، ئەستیرەناسی و کەلامدا ٍارەزاییەکی باٍی هەبووە و لە بواری عیرفان و مەعنەوییەتدا هیندە شارەزا بووە کە بە "زولجەناحەین" ناناوبانگی دەر کردووە، گلکۆی ئەو زاتە بەرزە لە شاری سنە و لە تەپۆڵکەی "شەرەفەلەلمولک"ە.

كۆنگرەی یادی مەلا ئەحمدی نۆدشی لە سەرەتای ساڵی 1391دا لە شاری پاوە بەڕێوە دەچێت كە داوا لە لێكۆڵەران، نووسەران و شارەزایانی بواری ئایینی كراوە بۆ دەوڵەمەند كردنی ئەو كۆنگرەیە بابەت و وتار رەوانەی دەبیرخانەی كۆنگرە بكەن كە دواتر رادەگەنرێ‌.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٢٤ تاران

گورگ، بوو بە هۆی مردنی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵ

١٣٩٨/٠٣/٢٧ - ١٧-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٢٨ تاران

هاووڵاتییەکی سنەیی لە ئێعدام ڕزگاری بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٩:٠٥ تاران

بونیادی شەهید، دۆسیەی دوو بەرکەوتووی مینی ڕەت کردەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو