دادگەی مەهاباد، بۆ ئازادیی رۆژنامەنووسێکی کورد، داوای بارمتەیەکی قورس دەکات

١٣٩٤/٠١/٢٤ - ١٣-٠٤-٢٠١٥ - ١٧:٤١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٧٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

دادگەی مەهاباد، بۆ ئازادیی رۆژنامەنووسێکی کورد، داوای بارمتەیەکی قورس دەکاتئاژانسی کوردپا: دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگەی ئینقلابی مەهاباد، بۆ ئازادکرانی کاتیی رۆژنامەنووسێکی خەڵکی شاری سەردەشت، داوای ١٥٠ ملوێن تمەن بارمتە لە بنەماڵەکەی دەکات.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، کاوان محەمەدپوور تەمەن ٢٨ ساڵ و سەرنووسەری دووحەفتەنامەی کۆمەڵگەی کوردستان (جامعەی کردستان) کە دووحەفتەنامەی کوردستان کە دووحەفتە پێش ئێستا گوازرابوویەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بە دانانی ١٥٠ ملوێن تمەن و بە شێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

هەتا ئێستا بنەماڵەی ئەو رۆژنامەنووسە کوردەی خەڵکی شاری سەردەشت، ئەو بارمتەیان دابین نەکردووە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ تۆمەتبار کرانی ناوبراو لەلایەن دادگەی ئینقلابی مەهابادەوە لەسەر ئەو رۆژنامەنووسە کوردە لەبەر دەستدا نییە.

کاوان محەمەدپوور، رێکەوتی ٦ی رەشەمەی ساڵی ٩٣ و پاش خۆناساندن بە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد دەستبەسەر و رەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ کرا.

دوابەدوای دەستبەسەرکردنی ناوبراو، هێزە ئەمنییەكان چووبوونە ماڵی ئەو رۆژنامەنووسە كوردە و ژمارەیەک كەلوپەلی شەخسیی ناوبراوایان لەگەڵ خۆیاندا بردبوو.

كاوان محەمەدپوور خوێندكاری رشتەی كۆمەڵناسی، سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی "جامعە كوردستان"، هاوكاری رۆژنامەی شەرق، نووسەری گۆڤاری ئەدەبیی حەوتی تیر بووە.

25956.jpg
دادوەری لێکۆڵینەوە لە دادگەی ئینقلابی مەهاباد،بۆ ئازادکرانی کاوان محەمەدپوور داوای ١٥٠ ملوێن تمەن بارمتە لە بنەماڵەکەی دەکات
سەرەڕای تێپەڕیزنی نزیک بە ٢٠ مانگ لە دەستبەکاربوونی حەسەن رۆحانی، هەتا ئێستاش ٤٦ رۆژنامەنووسی کورد لە زیندانەکانی حکوومەتی مەزهەبیی ئێراندان.

رێکخراوی هەواڵنێرانی بێسنوور، رایەگایندووە: کە کاراکتێرانی بواری راگەیاندن لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە وڵاتی ئیراندا دەستبەسەر کراون و لە دادگەی ناعادڵانەدا بە زیندانی درێژماوە حوکم دراون و لە دۆخێکی نالەبار و نەشیاودا زیندانی کراون.

بەپێی ئاماری کوردپا، هەنووکە ٥ رۆژنامەنووسی ناسراوی کورد لە زیندانەکانی ئێڤینی تاران، تەورێز، ورمێ و مەریوان لە دەستبەسەریدان.

محەمەد سدیق کەبودوەند سەرنووسەری پەیامی خەڵک، مەسعوود و خوسرەو کوردپوور رۆژنامەنووس و سەرنووسەری هەواڵدەریی موکریان، کاوان محەمەدپوور رۆژنامەنووس لە کۆمەڵگەی کوردستان و عەدنان حەسەن‌پوور، رۆژنامەنووس لە دووحەفتەنامەی ئاسۆ، چەند کەسێک لەو رۆژنامەنووسانەن کە لە زیندانەکانی حکوموەتی ئیسلامیدان.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە