رێگری لەراگواستنی ژنە زیندانییەکی سیاسیی کورد بۆ زیندانی شاری ماکۆ

١٣٩٢/١٠/٢٢ - ١٢-٠١-٢٠١٤ - ١١:١١ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٥٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رێگری لەراگواستنی ژنە زیندانییەکی سیاسیی کورد بۆ زیندانی شاری ماکۆئاژانسی کوردپا: زەینەب جەلالیان لەلایەن بەرپرسانی زیندانی دیزڵ‌ئابادی کرماشان و ناوەندە ئەمنییەکانەوە رێگری لەچوونی بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شاری ماکۆ کرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، زەینەب جەلالیان زیندانی سیاسی کورد کە ماوەی زیاتر لە ٥ ساڵە لەزیندانی دیزڵ ئابادی کرماشانە، هەتا ئێستا بۆ چەندین جار داوای راگواستنی بۆ زیندانی ماکۆ کردووە، بەڵام ئەو داواکارییە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانەوە رەت کراوەتەوە.

17796.jpg
زەینەب جەلالیان، زیندانی سیاسیی کورد لەزیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان
ئەو چالاکە سیاسییە کوردە ساڵی ١٣٨٦ لەشاری کرماشان دەستبەسەرکراوە و لەو کاتەوە هەتا ئێستا مافی چاپێکەوتنی لەگەڵ بنەماڵەکەی پێ نەداروە.

لەوپێوەندییەدا هەواڵدەریی "هرانا" بڵاوی کردبۆوە، زەینەب جەلالیان لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیەتیی زیندانەوە فشاری خراوەتە سەر و ماوەیەک لەمەوبەریش کە تووشی نەخۆشی ببوو، ئیزنی چارەسەریی لەدەرەوەی زیندانی پێ‌‌نەدرا.

دەگوترێت، لێپرسراوانی ئەمنیەتیی داوایان لە زەینەب جەلالیان کردووە، "کە دەبێ‌ئێعترافی تەلەویزیونی بکات".

ئەو چالاکە سیاسییە دوای دەستبەسەرکرانی، بە تاوانی "محاربە" و ئەندامەتیی لەیەکێک لەحیزبە کوردییەکان حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە و دواتر ئەو حوکمە بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١٢/٠٤ - ٢٣-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٠١ تاران

بارودۆخی زیندانییەکی سیاسی کورد نالەبارە

١٣٩٧/١٢/٠٣ - ٢٢-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٤ تاران

سەرمای زستان، بنەماڵەیەکی کوردی داخدار کرد

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٩:٠٦ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری شاری بانە بریندار بوو

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٣٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠٢ - ٢١-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٢٥ تاران

لاوێکی خەڵکی ورمێ بە ٥ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١٧:٠٥ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:٤٩ تاران

دەسبەسەرکردنی چالاکێکی کورد لە شاری سنە

١٣٩٧/١٢/٠١ - ٢٠-٠٢-٢٠١٩ - ١١:١٦ تاران

چالاکێکی ژینگەپارێزی لە شاری مەریوان دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٦:٠٤ تاران

چالاکێکی کرێکاری لە سنە دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:٥٨ تاران

وەشانگەی "باشوور" لە ئیلام دەستی بە کارەکانی کرد

١٣٩٧/١١/٣٠ - ١٩-٠٢-٢٠١٩ - ١٠:١٥ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو چالاکیی ژینگەپارێز لە سنە