هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن دادگاوە ٨٠ زەربە قامچیی لێدرا

١٣٩٢/٠٩/٠٦ - ٢٧-١١-٢٠١٣ - ١٧:٣٠ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت٦٣٣ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هاووڵاتییەکی کورد لەلایەن دادگاوە ٨٠ زەربە قامچیی لێدرائاژانسی کوردپا: دادگای شاری تیکاب حوکمی ٨٠ زەربە قامچیی بەسەر هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری "تیکاب"دا جێبەجێ کرد.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا و بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر هاووڵاتییەکی دەستفرۆش بەناوی حوسێن خوسرەوی دانشێتووی شاری تیکاب بە بڕیاری دادوەری ئیجرای حوکمەکان بەناوی "حوسین شەماڵی" ٨٠ قامچی لێدرا.

ئەو سەرچاەوەیە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند، ئەو هاووڵاتییە کوردە لەسەر داوای پزیشک و بە مەبەستی چارەسەریی بەردی گورچیلە لە ماڵەکەیدا بیرە(ئابجۆ)ی بەکار هێناوە، کە لەلایەن یەکێک لە کەسانی نزیکی خۆیەوە راپۆرتی لێدراوە و دادگای بڕیاری ٨٠ زەربە قامچی بەسەردا سەپاندووە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد، مەلایەکی کە ئامادەی بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە بووە بە دادوەری راگەیاندووە کە بە پێی یاسا قامچی لەو کەسە بدەن، بەڵام دادوەر (حوسێن شەماڵی) رایگەاندووە کە ئەو کەسە کەسێکی ئیسلامی نییە و پێویستە هەتا سەر مەرگ لێی بدرێت.

هەمان سەرچاوە گوتیشی، ئەو هاووڵاتییە کوردە کە رۆژانە بە هۆی دەستفرۆشی بژیویی ژیانی بنەماڵەکەی دابین دەکرد، لە ئەنجامی ئەو لێدانەدا رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دایە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٩ تاران

"موختار زارعی" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا

١٣٩٨/٠٤/٢٧ - ١٨-٠٧-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ماشینی ئێعدامەکان لە کوردستان وەکار کەوتووە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٢٦ تاران

دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییان لە کوردستاندا بەردەوامە

١٣٩٨/٠٤/٢٦ - ١٧-٠٧-٢٠١٩ - ١٢:٠١ تاران

ڕووداوی کار، گیانی هاووڵاتییەکی بۆکانیی ئەستاند

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٧:٣١ تاران

ئازادکرانی چوار لاوی بەندکراوی کورد لە شاری سنە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٠٠ تاران

ڕۆمانی "١١ خولەک"، لە بازاڕەکانی تورکیە کۆکرایەوە

١٣٩٨/٠٤/٢٥ - ١٦-٠٧-٢٠١٩ - ١١:٣٦ تاران

چالاکێکی فەرهەنگیی کوردی خوراسان، زێدی خۆی بەجێهێشت

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:٣٦ تاران

سێ هاووڵاتی لە شاری "سایین ‌قەڵا" دەسبەسەر کران

١٣٩٨/٠٤/٢٤ - ١٥-٠٧-٢٠١٩ - ١٣:١٢ تاران

کۆڵبەرێکی کورد لە "دۆڵەبیـ"ـی سەردەشت گیانی لەدەست دا