رەزا ئیسماعیلی زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد لەزیندانی سەڵماس لەسێدارە دراوە

١٣٩٢/٠٨/٠٤ - ٢٦-١٠-٢٠١٣ - ٢٠:١٨ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٦٢٥ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

رەزا ئیسماعیلی زیندانییەکی دیکەی سیاسیی کورد لەزیندانی سەڵماس لەسێدارە دراوەئاژانسی کوردپا: دوابەدوای بڵاوبوونەوەی نوێترین راپۆرتی ساڵانەی ئەحمەد شەهید سەبارەت بە پێشیلکاریی مافی مرۆڤ لە ئێران، چەندین زیندانیی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دران.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا گەیشتوون، هاوکات لەگەڵ لەسێدارە درانی حەبیبوڵڵا گوڵپەری پوور، زیندانییەکی سیاسیی دیکەی کورد بەناوی "رەزا ئیسماعیلی(مامەدی)" تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی ناوچەی سەڵماس لەزیندانی ئەو شارە لەسێدارە دراوە.

دەگوترێت کە تەرمی رەزا ئیسماعیلی بەبێ ئاگاداریی بنەماڵە و پارێزەرەکەی لە گۆڕستانی شاری سەڵماس بە خاک سپێردراوە و دواتریش بنەماڵە و کەسووکاری ئەو زیندانییە سیاسییە، تەرمی رۆڵەکەیان لە گۆڕ هێناوەتە دەر و بۆ گوندی "دێرک"یان راگواستووە.

رەزا ئیسماعیلی خەڵکی گوندی "دێرک"ی سەربە شاری سەڵماس لەمانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاویدا لەلایەن ‌یزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری "خۆی"یەوە حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە.

هەنووکە ناوچەی سەڵماس بەهێزێکی زۆری نیزامی میلیتاریزە کراوە و هاووڵاتییانی شاری سەڵماس لەبەر دەم فەرمانداریی ئەو شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان پێک هێناوە.

هەتا ئێستا ژومارەی زیندانییانی سیاسیی لەسێدارە دراوی شەوی رابردووی زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئاشکرا نەبووە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١٧:٣٤ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە شاری سنە دەسبەسەر کران

١٣٩٧/٠٩/١٨ - ٠٩-١٢-٢٠١٨ - ١١:١٩ تاران

بکوژی زەبیحییەکان لە بانه دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٦:٤٨ تاران

یەڵدا عەباسی کچە هونەرمەندی کورد ئازاد کرا

١٣٩٧/٠٩/١٦ - ٠٧-١٢-٢٠١٨ - ١٣:١٩ تاران

خۆکوژی ژنێکی لاو لە شاری سەقز