هیوا تاب هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لەسێدارە درا

١٣٩٢/٠٧/١٩ - ١١-١٠-٢٠١٣ - ١٥:٣٣ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٥٥٤ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

هیوا تاب هاوڕێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لەسێدارە درائاژانسی کوردپا: حکوومەتی ئیسلامیی ئێران فەرماندەی پێشووی ئیتلاعاتی سپای مەریوانی و سەرکردەی باندی هیوای تابی لەسێدارە دا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا و بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، "هیوا تاب "فەرماندەی ئیتلاعاتی سپای مەریوان و سەرکردەی باندی هیوای تاب هاوڕێ لەگەڵ دوو ئەندامی باندەکەی بەناوەکانی "حەمید دادباشی" و عەلی قادریان" لەسێدارە دران.

هیوا تاب و چەند کەسیک لە ئەندامی باندەکەی کە ٢٦ی مانگی رەزبەری ساڵی ١٣٨٨ دەستبەسەر کرابوون چەند رۆژ پێش ئێستا لە تاران لەسێدارە دران و ئەمڕۆ هەینی لە گۆڕستانی دارسێرانی شاری مەریوان بە خاک سپێدران.

هیوای تاب تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕی عەوڵا بەگ و خەڵکی گوندی ولەژێری مەریوان بووەو بەوتەی هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان، لەساڵی ١٣٦٣ی هەتاوییەوە چەکی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانی پێ بووە.

دەگوترێت باندەکەی هیوای تاب، بە ئاگاداریی وەزارەتی ئیتلاعات، دەستێکی باڵای لە کوشتوبڕی کۆڵبەران، رێگری، بارمتە گرتنی هاووڵاتییان، بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و ئەشکەنجەی زیندانییانی سیاسیدا هەبووە، حکوومەتی ئیسلامیی ئێران تەنیا بۆ بەلاڕێدا بردنی بیروڕای گشتی، ئەو سێ کەسەی لە سێدارە داوە.

بەوتەی هاووڵاتییانی ناوچەی مەریوان باندی هیوای تاب، بۆ ماوەی ساڵەکانی ١٣٨٤ هەتا ١٣٨٨ لە شاری مەریوان و سەوڵاوا، لە هیچ چەشنە رێگری و کردەوەیەک بەدژی هاووڵاتییان خۆی نەبواردووە و سەرجەمی ئەو کارانەشیان بە ئاگاداریی وەزارەتی ئیلاعات ئەنجام داوە.
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٨/٠٣/٢٦ - ١٦-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٥٧ تاران

سپای پاسداران، چەکوچۆڵ دەگوازێتەوە بۆ شاری کامیاران

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٧:٣٤ تاران

زەوتکردنی کەلوپەلی کاسبکاران لە پاوەدا

١٣٩٨/٠٣/٢٥ - ١٥-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٤١ تاران

سێ کۆمەڵە کتێبی هۆنراوەی منداڵان بڵاوکرایەوە

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٠٤ تاران

ژنێکی لاوی کامیارانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

١٣٩٨/٠٣/٢٤ - ١٤-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:١٨ تاران

کارەباگرتوویی، گیانی کرێکارێکی کوردی ئەستاند

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١٣:٤٢ تاران

KMMK – G خوازیاری ئازادیی بێمەرجی "زارا محەمەدی" بوو

١٣٩٨/٠٣/٢٣ - ١٣-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٣٢ تاران

مامۆستایەکی مەریوانی بە کەفاڵەت ئازاد کرا

١٣٩٨/٠٣/٢٢ - ١٢-٠٦-٢٠١٩ - ١٢:٢٥ تاران

کرێکارانی شارەداریی شنۆ مانیان گرتووە

١٣٩٨/٠٣/٢١ - ١١-٠٦-٢٠١٩ - ١١:٥٧ تاران

کاسبکارێکی کورد لە سەردەشتدا بریندار بوو