سـەراوی روانســەر وشک بـوو + وێنـــە

١٣٩٢/٠٥/١٥ - ٠٦-٠٨-٢٠١٣ - ١٩:١٦ تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت١٠٩٦ قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

سـەراوی روانســەر وشک بـوو + وێنـــەئاژانسی کوردپا: یەکێک لە شوێنە سروشتی و گەشتییارییەکانی شاری روانسەر و هەروەها سەرچاوەی چۆمی "قەرەسوو"، بەهۆی وشکە ساڵی‌یەوە وشک بوو.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، دابەزینی رێژەی باران بارین لەماوەی ساڵانی رابردووداو هەروەها کەمتەرخەمیی بەرپرسان، وشکبوونی سەراوی روانسەری لێکەوتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپای راگەیاند، بەرپرسانی ئەوشارە سەرەڕای ئەوە کە لە دابەزینی رێژەی باران بارین لەماوەی ساڵانی رابردوودا ئاگاداربوون، هیچ چەشنە هەوڵێکیان بۆ قەرەبووکرنەوەی ئاوی ئەو سەراوە نەداوە.

ئەم شوێنە گەشتیارییە کەلە نێوەراستی شاری روانسەر هەڵکەوتووەو لە لایەکی دیکەوە بە هۆی نزیکبوونی لەچەندین ئاسەواری مێــژووی وەک "گۆڕ دەخمە" و "بەردی زەنگی"، بۆتە هۆی ئەوە کە لە بواری گەشتووگوزارییەوە بایەخێکی تایبەتی هەبێت.

سەراوی روانسەر کە وەکوو سەرچاوەی رووباری قەرەسووش بە ئەژمار دێت، ئاوی ٦ هەزار هێکتار لە زەوەییە کشت و کاڵییەکانی شاری روانسەر دابین دەکات.

شاری روانسەر بە حەشیمەتی زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس، لە باکووری رۆژئاوای کرماشان و لە بناری کێوی شاهۆ هەڵکەوتووە.
14412.jpg

14413.jpg

14414.jpg
Balatarin

نوێترین هەواڵ


١٣٩٧/١١/٠٣ - ٢٣-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٤٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد بە ١٢ ساڵ زیندان مەحکووم کران

١٣٩٧/١١/٠٢ - ٢٢-٠١-٢٠١٩ - ١٦:٣٥ تاران

سپای پاسداران منداڵێکی خەڵکی شنۆی بانگهێشت کرد

١٣٩٧/١١/٠١ - ٢١-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٢٩ تاران

هاووڵاتییەکی کورد بە ٧ ساڵ زیندان مەحکووم کرا

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٠ تاران

دوو هاووڵاتیی کورد لە کرماشان و ورمێ دەسبەسەر کران

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٢:٢١ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتیی شنۆیی

١٣٩٧/١٠/٣٠ - ٢٠-٠١-٢٠١٩ - ١٠:١١ تاران

لاوێکی دەسبەسەر کراو لە ورمێ بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٧:٠٨ تاران

دەسبەسەرکردنی دوو هاووڵاتی کورد لە سنە

١٣٩٧/١٠/٢٩ - ١٩-٠١-٢٠١٩ - ١٠:٤٢ تاران

هاووڵاتییەکی کورد لە شنۆ دەسبەسەر کرا

١٣٩٧/١٠/٢٨ - ١٨-٠١-٢٠١٩ - ١١:١٥ تاران

ئازادی کاتی لاوێکی مەریوانی بە دانانی بارمتە