بەڕێوەچوونی کۆڕێکی شێعری لە ماڵی وەفایی + وێنــە
1392/04/19 - 2013-07-10 - 13:59 تارانچاپكردنی ئه‌م بابه‌ته‌ژماره‌ی بینینی بابه‌ت467 قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌

بەڕێوەچوونی کۆڕێکی شێعری لە ماڵی وەفایی + وێنــەئاژانسی کوردپا: ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر لە درێژەی کار و چالاکییەکانیدا کۆرێکی شێعر خوێندنەوەی بۆ جەمیل مورادی شاعیری کوردی خەڵکی رۆژهەڵات بەڕێوە برد.

سۆران عەزیز بەرپرسی ماڵی وەفایی لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: سەرەتای ئەو کۆڕە جەمیل مورادی باسێکی لەسەر ئەزموونی شێعری شاعیرانی کوردی رۆژهەڵات کرد و دواتریش چەندین شێعری بۆ بەشداران خوێندەوەو پاشان لە کەشێکی دۆستانەدا گفتوگۆیەکی کراوە و رەخنەیی لە سەر شێعرەکانی ئەو شاعیرە هاتە ئاراوە.

بەرپرسی ماڵی وەفایی لە وەڵامی پرسێارێکدا سەبارەت بە ئەزموونی شێعریی شاعیرانی رۆژهەڵات و باشوور، رایگەیاند: کۆمەڵێک لە شاعیرانی رۆژهەڵاتیی بەشدار لەو کۆڕە شێعرییەدا ئاماژەیان بەوە کرد کە ئێمە هیچ پێشینەیەکی شێعریمان لەگەڵ شاعیرانی باشوور نییە، چونکە شاعیرانی رۆژهەڵات لەسەر ئەو باوەڕەن کە ئەزمووونی شێعری نوێ لە رۆژهەڵات لە شێعرەکانی "سوارەی ئیلاخانی زادە"ـەوە دەست پێ دەکات.

لەلایەکی دیکەوە شاعیرانی باشووری کوردستان لەسەر ئەوە پێداگرییان دەکرد کە ئەزموون و رسکانی شێعری نوێی کوردی لە باشووری کوردستان لە شێعرەکانی مامۆستا "گۆران"ـەوە دەست پێ دەکا و گۆرانی شاعیر شێوازی عەرووزیی عەرەبی لە شیعری کوردیدا لابردووە و بە شێوازی فولکلۆری کوردی ھۆنراوەی نووسیوە.

بۆیە باسی ئەو کۆڕە شێعرییە بەو ئاقارەدا رۆیشت کە هیچ پەیوەندییەک لە نێوان شێعری سوارە و گۆراندا بوونی نییە، بەڵکوو هەر کام بەشێوازێک خەریکی نوێ کردنەوەی شێعری کوردی بوون و لە راستیدا ئەوانە دوو دونیای لێک جیاوازن.

ماڵی وەفایی لە شاری هەولێر رۆژانی سێ‌شەممەی هەر حەفتە کۆڕێک لەسەر بابەتی وەک: "چێرۆک، شێعر و رۆمان" بەڕێوە دەبات کە حەفتەی رابردووش کۆڕێکی تایبەتییان بۆ "دیار جەبار جەمال غەریب" رۆماننووسی کورد و "هاشم ئەحمەد زادە" نووسەر و رەخنەگری خەڵکی رۆژهەڵات بەڕێوە برد.
13833.jpg

13837.jpg

13834.jpg

13832.jpg

13840.jpg

13839.jpg

13838.jpg
Balatarin

ڤیدیۆ

ئەرشیف

  • رۆژی پاک و چالاکیی ژینگە پارێزی لە شاری پاوە
    رۆژی پاک و چالاکیی ژینگە پارێزی لە شاری پاوە
  • وێنەکان لە رۆژی جێهانیی بێهداشت ئەدوێن
    وێنەکان لە رۆژی جێهانیی بێهداشت ئەدوێن
  • رۆژی جیهانیی ئاو لە چەند دیمەنێکدا
    رۆژی جیهانیی ئاو لە چەند دیمەنێکدا
  • دێوزمــەی ئیــدز لە ئێــران
    دێوزمــەی ئیــدز لە ئێــران
  • ژیانی ئاوارەکانی کەمپی دومیز لە هەرێمی کوردستان
    ژیانی ئاوارەکانی کەمپی دومیز لە هەرێمی کوردستان
  • بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی بەدژی ژنان
    بەبۆنەی رۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی بەدژی ژنان

وێنه‌

ئەرشیف
  • ژیانی تراژیکی ئاوارەکانی شنگال/ وێنە: سەلاح نادری
    ژیانی تراژیکی ئاوارەکانی شنگال/ وێنە: سەلاح نادری
  • وێنەی سەرنجڕاکێشی سەهۆڵ لەشێوەی گوڵ
    وێنەی سەرنجڕاکێشی سەهۆڵ لەشێوەی گوڵ
  • چەند وێنەیەکی دەگمەن لەسروشتی سونقوڕ و سەحنە
    چەند وێنەیەکی دەگمەن لەسروشتی سونقوڕ و سەحنە
  • ورمێ له چه‌ند دیمه‌نێک‌دا
    ورمێ له چه‌ند دیمه‌نێک‌دا
  • چەند وێنەیەکی دەگمەن لە کرماشان
    چەند وێنەیەکی دەگمەن لە کرماشان
  • تاووتوێ کردنی مۆسیقای هاوجەری کوردی لە زانکۆی پەیام‌نووری سنە
    تاووتوێ کردنی مۆسیقای هاوجەری کوردی لە زانکۆی پەیام‌نووری سنە

نوێترین هەواڵ


1393/07/27 - 2014-10-19 - 16:36 تاران

پەیکەرێک بۆ پیرەمێرد لە پاوە ساز کرا