٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی تیکاب لە ئاگردا سووتان

ئاژانسی کوردپا: ئاگرکەوتنەوە لە شاری تیکاب، لەنێوچوونی ٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی ئەو شارەی لێکەوتەوە.

"مەحموود زەمانی"، فەرمانداری شاری تیکاب، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "٢٥ هێکتار لە لەوەڕگە و باخەکانی دەوروبەری شار، بەهۆی کەمتەرخەمی، لە ئاگردا سووتان".

ناوبراو لە درێژەدا وتی: "ئەو ئاگرکەوتنەوەیە لە نزیک زەوییەکانی نەسرینپووری شاری تیکاب ڕوویداوە".

سەرەڕای سووتاندنی لەوەڕگەکان و ڕێژەیەکی زۆر "کا"ی کۆکراوەی جووتیاران، باخەکانی ئەو دەوروبەرەش خەساریان بەرکەوتووە.

لە ئەمساڵدا، ئاگرکەوتنەوە و ئاگربەردان لە کوردستان، خەسارێکی زۆری بە ژینگە و باخ و بەرهەمی جووتیاران گەیاندووە و بەرپرسانی حکوومەتیش، نە بۆ پێشگیری و نە بۆ قەرەبووکردنەوە، هیچ هەنگاوێکیان هەڵنەگرتووە.
سه‌رچاوه http://www.kurdpa.net/sorani‌ به‌سته‌ری بابه‌ت http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/78116