ئەمساڵ، ٢٢ کتێبی کوردی لە پارێزگای سنەدا چاپ کراون

ئاژانسی کوردپا: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٩٥ کتێب لە پارێزگای سنەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە و لەو ٩٥ کتێبەدا، ٢٢ کتێبیان بە زمانی کوردی نووسراون.

بەڕێوەبەریی کاروباری کتێب و کتێبخانەکانی ئیدارەی گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: "لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٩٥ کتێب لەو شارەدا چاپ و بڵاو کراوەتەوە".

بە وتەی "شەوبۆ بەخشا"، لەو ٩٥ کتێبە چاپ کراوانەدا، ٢٢ کتێبیان بە زمانی کوردی، بە تیراژی ٢٩ هەزار و ٦٠٠ بەرگ بووە.

بە وتەی بەرپرسی کتێب و کتێبخانەی شاری سنە، ٦ کتێبیش لە بەشی منداڵاندا چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە چاپکردنی کتێب لە ساڵی ڕابردوودا کرد و ڕایگەیاند: "لە ساڵی ٩٧دا، زیاتر لە ٢٩٨ کتێب لە تیراژی ٢٨٩ هەزار و ٥٠٠ بەرگ بڵاو کراوەتەوە".

"شەوبۆ بەخشا" هەروەها ئاماژەی بە کتێبی چاپکراو بە زمانی کوردی لە ساڵی ڕابردوودا کرد و وتی: "لەم ڕیژەیە، ١٣٠ کتێبی کوردی لە تیراژی ١١٣ هەزار و ٣٠٠ بەرگ، بڵاوکراوەتەوە".

هەروەها ساڵی ڕابردوو، ١٨ کتێبیش بۆ منداڵان چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

سانسۆر، پێشگرتن بە چاپ و بڵاوبوونەوەی کتێبی کوردی، نەدانی مۆڵەت بە چاپی کتێبی کوردی کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی حکوومەتدا نییە، بووەتە هۆی ئەویکە نووسەران نەتوانن لە ڕادەی پێویستدا و لە بوارە جیاوازەکاندا، کتێب بە زمانی کوردی چاپ و بڵاو بکەنەوە.
سه‌رچاوه http://www.kurdpa.net/sorani‌ به‌سته‌ری بابه‌ت http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/77684